خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵکی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی غەزە
خەڵکی یەمەنی نیشتەجێی سەعدە دیسانەوەبە خۆپیشاندانێکی بەربڵاوو بەملوێن کەسی پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی فەلەستین لە غەزە ڕاگەیاند.
خەڵکی یەمەنی نیشتەجێی سەعدەی ئەو وڵاتە هەروەک ڕۆژانی هەینی ڕابردوو دوێنێش بە خۆپیشاندانێکی بەربڵاو و بەملوێنی لایەنگری خۆیان خەڵکی غەزەی فەلەستین و بێزاری خۆیان لە دڕندەکاری و کۆمەڵکوژیەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لەو کەرتە ڕاگەیاند.
خۆپیشاندانی ئەمڕۆی خەڵکی یەمەن لە پارێزگەی سەعدە بە دروشمی هاوڕێ لەگەڵ غەزە، بە کوێرایی چاوی هەموو بەکرێگیراوان لە بەڕێوەچوونە.
خەڵکی یەمەن هەر لە دەسپێکی پەلاماری دڕندانەی زایۆنیستەکان بۆسەر غەزە زۆرجار بە وەرێخستنی خۆپیشاندانی بەربڵاو لە سەنعا و ١٤ پارێزگەی دیکەی ئەو وڵاتە وێڕای ڕاگەیاندنی هاوپشتی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین بەردەوامی ئەو قەڵاچۆیەیان شەرمەزار کردوەو سپاسیشیان کردوە لە هەڵمەتی هێزی چەکداری وڵاتەکەیان و بەرەکانی لایەنگری خۆڕاگری فەلەستین.