ته‌مووز 21, 2024 10:30 Asia/Tehran

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن لە کاردانەوە بە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بەندەری حودەیدە، ڕایگەیاند کە بۆردومانی دوژمنی زایۆنی خەڵکەکەی ئێمە یەکدەنگتر و یەکپارچەتر دەکات و کاردانەوەی بەهێزتر و قورستری بە دواوە دەبێ.

محمدعلی الحوثی بە ئاماژەوە بەوەی کە هەر وڵاتێکی عەرەبی کە یارمەتیی شوێندۆزی کرانی هاویژراوەکانی یەمەن بدات وەبەرهێرشیان دەکەوێ و هەروەک ئیسراییل لەگەڵی دەجوڵێینەوە، وتیشی: دەسدرێژییەکەی ئیسراییل بۆ سەر حودەیدە وەڵامی بە دواوەیە و ئێمە لەوەدا بە پارێزەوە ناجوڵێینەوە. یەکێک لە ئەندامانی باڵای بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەنیش لە کاردانەوە بە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بەندەری حودەیدە، ڕایگەیاند کە وەڵامدانەوەی ئەنساروڵا حەتمییە. 

علی القحوم ئەندامی باڵای بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن ڕوو لە  زایۆنییەکان لە کاردانەوە بە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر پارێزگای حودەیدە و پەلاماردانی شوێن و ناوەندە مەدەنییەکانی ئەم پارێزگایە وتی: چاوەڕێی وەڵامی پڕژانی یەمەنییەکان بن و لە وەڵام و سزای یەمەنییەکان دەرناچن.

قەحوم وتیشی: هەڵمەتی ئێمە وەک بوومەلەرزەیەک دەبێ بۆ دەسدرێژکاران و ئیسراییل بەو هەڵمەتە تیا دەچێ و وەڵامی یەمەن بە دەسدرێژییەکەی ئیسراییل، تووند و گورچکبڕە و ئەو وەڵامدانەوەیەش زۆری پێ ناچێ.

ئەندامانی باڵای بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن ڕوو لە ئیسراییلییەکان وتی: ئەو دەستەی دەبڕێن کە پەلاماری سەروەری و سیادەی یەمەن و خەڵکەکە و ژێرخانەکانی دەدات. قەحوم وتی: شەڕێکی دوور و درێژمان لەبەرە و زایۆنییەکان دەبێ باجێکی قورس بدەنەوە و دەبێ بەرگەی زەبری بەهێز و بتەو بگرن و دەستی ئێمە لە سەر ماشەیە. 

سەرپەیڤ