پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی بوسەر بەندەر حودەیدە
تهمووز 21, 2024 07:45 Asia/Tehran
فڕوکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەندەری حودەیدەی یەمەنیان بوردومان کرد.
بەندەری حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن لەلایەن فڕوکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستییەوە بوردومان کرا کە لەم پەلامارەدا ئاگر کەوتە نێو هەمارەکانی نەوتی ئەم شارە لێوارەییە.
وەزارەتی تەندوروستی یەمەن باسی شەهید بوون و بریندار بوونی ژومارێک لە شارومەندانی یەمەنی کرد لەبەر پەلاماری ئاسمانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر بەندەری حودەیدە.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هێزگەی کارەبای راس کەسیب لە پارێزگەی حودەیدەشی داوەتە بەر پەلامار.
سەرچاوەکانی یەمەنی ڕایانگەیاند ئەم پەلامارەی ڕژێمی زایۆنیستی بێ وڵام نامێنێتەوە.
ئەم پەلامارە بە ئامانجی وەبن گوشار خستنی یەمەن بەمەبەستی وەستانی گەمارۆی دەریایی ئیسرائیل ئەنجام دەبێت .