وشداریی توندی حیزبوڵڵای لوبنان بە رژێمی زایۆنیستی: "هیچ تانکێکتان بۆ نامێنێ"
تهمووز 23, 2024 12:43 Asia/Tehran
حیزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بەتوندیی وشداریی دا بە داگیرکەران لەبارەی ئەنجامدانی هەرچەشنە رەفتارێکی گەمژانە دژ بە لوبنان.
خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان لە پەیامێکی ڤیدیۆیی، سەبارەت بە هەرچەشنە رەفتارێکی گەمژانەی رژیمی زایۆنیستی لە لوبناندا، وشداریی دا بە سوپای ئەو رژیمە.
لەو پەیامەدا کە بەو سەردێڕەوە هاتبوو؛ "ئاگادار بن کە هیچ تانکێکتان بۆ نامێنێ" وشداریی داوە بە سوپای رژێمی زایۆنیستی کە، بێتوو هێرش بکەنە سەر لوبنان، زەبری کاریی و کوشندەتان وێ دەکەوێ.
بەشێک لە قسەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەو گرتەڤیدیۆیەدا هاتووە کە تێیدا دەڵێ: "تانکەکانی دوژمنی زایۆنی تێک دەشکێندرێن".