ته‌مووز 25, 2024 21:18 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا شوێنی جێگیربوونی  چەکدارانی زایۆنی تێکشکاند

بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان لە درێژەی هەڵمەتگەلی تۆڵەسەندنەوە لە رژێمی زایۆنیستی، شوێنی جێگیربوونی چەکدارانی ئەو رژیمەی لە باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان، بەئامانج گرت.

حیزبوڵڵای لوبنان ئەمرۆ پێنج شەممە، باڵەخانەی شوێنی جێگیربوونی چەکدارانی زایۆنی لە شارۆچکەی "شتولا" هەڵکەوتوو لە باکوری فەلەستینی داگیرکراوی کردەئامانج.حیزبوڵڵا هەروەها ڕایگەیاند، بینایەکی شوێنی جێگیربوونی سوپای رژێمی زایۆنی لە شارۆچکەی "ئەلمنارە"ی راستەوخۆ پێکاوە.حیزبوڵڵای لوبنان ڕاشیگەیاند، هێرش بۆسەر ئەلمنارە لەپێناو پشتگری لە غەززەو لە وەڵامدانەوە بە دەسدرێژکارییەکانی دوژمنی زایۆنی بەتایبەت لە "کەفەر حەمام" ئەنجامی گرت.میدیا زایۆنییەکانیش هەواڵی تێگیرانی چوار مووشەک لە "شەتولا" و وێکەوتنی رۆکێت لە باڵەخانەیەکیان بڵاوکردەوە.بەپێی ڕاپۆری ئەو میدیایانە، هەروەها ئاگرکەوتنەوە لە شارۆچکەی ئەلمنارە لەبەر وێکەوتنی مووشەکی دژە زرێ، ڕووی داوەو تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە لە هەوڵدان ئاگرەکە بکوژێننەوە.

سەرپەیڤ