ته‌مووز 27, 2024 10:26 Asia/Tehran

خۆڕاگریی لوبنان، ڕایگەیاند، هەڵیکوتاوەتە سەر چەندین پێگەی رژێمی زایۆنیستی لە باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان .

موقاوەمەی لوبنان رایگەیاند: خەباتکارانمان لە ئاراستەی پشتگریی لە گەلی فەلەستین و پشتیوانی لە موقاوەمە لە غەززە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی سیستەمی تەکنیکیی پێگەی "ڕامیا"یان بە مووشەکی زیرەک کردۆتە ئامانج. خۆڕاگریی لوبنان هەروها لە بەیاننامەیەکی دیکەدا ڕایگەیاند کە بۆ پشتگریی لە گەل و خۆڕاگریی لە غەززە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شوێنی گردبوونەوەی چەکدارانی دوژمنی زایۆنی لەناو پێگەی "حەدەب یارون"ی کردۆتە ئامانج.

موقاوەمەی لوبنان شەوی ڕابردووش ڕایگەیاند، یەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی حیزبوڵڵای لوبنان بەرەوڕووی فڕۆکە جەنگییەکانی دوژمنی زایۆنی بوونەوە لە سنوری ئاسمانیی لوبناندا و ناچارکراون بکشێنەوە بۆ پشت سنورەکان.

پەرەی هەڵمەتی خۆفڕیی حیزبوڵڵای لوبنان، نیگەرانی زایۆنییەکان بەرامبەر تاوسەندنی شەڕ و پێکدادانی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ