فەرماندەیەکی یەمەن: هەتا کۆتایی شەڕی غەززە، هێرشی دژ بە رژێمی ئیسرائیل بەردەوام دەکەین
فەرماندەری یەکەی بەرەڤانیی کەنارئاوی یەمەن پێی داگرت، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە هەتاکاتێک کە حەق سەربکەوێ و شەڕی دژ بە منداڵانی کەرتی غەززەو خەڵکی فەلەستین، بوەستێ، درێژە دەدەن بە شەڕی دژ بە رژیمی زایۆنی و بەرەڤانیکردن لە خۆیان.
سەرلەشکر "محەممەد قادری" وێڕای پێداگریی لەسەر مکوڕبوونی خەڵکی یەمەن لەسەر هەڵوێستەکەیان لە ئاراستەی پشتگریی لە خەڵک و موقاوەمە لە کەرتی غەززە، وتی کە هێرشی ئەم دواییەی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر بەندەری حودەیدە لە باشوری یەمەن، خولیای خەڵکی یەمەنی بۆ شەڕ کز نەکردووە بەڵکوو بەپێچەوانەوە، زیاتریشی کردووە، هەربۆیە لەلایەن پارێزگای حودەیدەوە وەک پاسەوانێکی دەریای سور، ئەو پەیامە ئاراستە دەکەین کە پەلاماردرانی ئەو پارێزگایە لەلایەن دوژمنی زایۆنییەوە، هێز، ئیرادەو ورەمانی بەرزتر کردووە.
فەرماندەری یەکەی بەرەڤانی کەنارئاوی یەمەن هەروەها وتی: هەموو خەڵکی پارێزگای حودەیدە بە بەڕێوەبردنی خۆپێشاندان، ڕوو لە رژیمی زایۆنی وتیان کە خۆ بەدەستەوە نادەن و ناکشێنەوەو لە فەرمانەکانی سەید عەبدولمەلک حوسی ڕێبەری شۆڕشی یەمەن پەیڕەویی دەکەن و تاکاتێک کە شەڕی دژ بە منداڵانی کەرتی غەززە نەوەستێ، هێرشەکانمان بەدژ رژیمی زایۆنیستی و ئەمریکا بەردەوام دەبێ.