کاردانەوەی سەرۆک پەرلەمانی لوبنان بە ڕووداوەکەی مەجدەل شەمس/ حیزبوڵڵا دەستی تێدا نەبووە
سەرۆک پەرلەمانی لوبنان جەختی کرد کە حیزبوڵای لوبنان ڕێکخەری ئەو هێرشەی نییە کراوەتە سەر "مەجدەل شەمس" لە جەولانی داگیرکراوی سوریا .
نەبییە بێری ئێوارەی شەممە لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ جنین پلاسخارت بە ئاماژە بە دەسدرێژیی زایۆنییەکان بۆ سەر باشووری لوبنان لە ماوەی نۆ مانگ شەڕی غەززەدا باسی کەڵک وەرگرتنی بەردەوامی دوژمنی زایۆنی لە چەکی قەدەغە لەوان بۆمبی قەدەغەی فۆسفۆری دژ بە خەڵکی مەدەنی لە باشووری لوبنانی کرد.
ناوبراو وتیشی: سەرباری بنپێکرانی دەق و ناوەڕۆکی بڕیارنامەی ١٧٠١ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن زایۆنییەکانەوە، حکومەتی لوبنان و خۆڕاگرییەکەی ئیستایش هەر پێبەندن بە یاسا و ڕێساکانی شەڕ سەبارەت بە هێرش نەکردنە سەر خەڵکی مەدەنی لەوان ئەوەی لە جەولانی داگیرکراو ڕوویداوە.
شایانی باسە خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا بە وەدرۆخستنی هەرچەشنە هێرش کردنە سەر ناوچەی "مەجدەل شەمس" لە جەولانی داگیرکراوی سوریا ڕایگەیاند: حیزبوڵا بانگەشەی میدیاکانی ڕژێمی داگیرکەر سەبارەت بە هێرشی مووشەکی حیزبوڵا بۆ سەر "مەجدەل شەمس" وەدرۆ دەخاتەوە و پێداگرە لەسەر ئەوەی کە خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان هیچ پێوەندییەکی بەم پەلامارەوە نییە و بە هیچ لەونێ دەستی تێدا نەبووە.