ته‌مووز 29, 2024 10:45 Asia/Tehran

بنکەی چەکدارانی زایۆنیست لە دوو شارۆچکەی زایۆنیست نشین کەوتنە بەر هێرشی بەمووشەکی خەباتگێرانی حیزبوڵڵای لوبنان.

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لەچەند ڕاگەیاندراودا ڕایگەیاند کە بەئاراستەی پاڵپشتی لە خۆڕاگری هێزمەندی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەزەو لەوڵامی پەلاماری دوژمنی زایۆنیست بۆسەر باشوری لوبنان خەباتگێرەکانی بنکەو پێگەی چەکدارانی زایۆنیستیان لە شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانی منارەو شتولای باکوری خاکی داگیرکراو کردۆتە ئامانج.

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان پێداگری کردوە کە هێرش بۆسەر شارۆچکەی منارە بۆتە هۆی ئاگرتێ بەربوونی و بەمسۆگەری چەکدارانی زایۆنیست تووشی زیان هاتوون.

هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە عەبدوڵڵا بوحەبیب"ی وەزیری دەرەوەی لوبنان لەدوای هەڕیشەکانی ئەو ڕژیمە لە وڵاتەکەی لەدوای هێرشەکەی سەر مەجدەل شەمسی بەرزایەکانی گوڵان وریایی دا بەرامبەر بە هەرچەشنە جموجوڵێکی بەدژی لوبنان و وتی هەڵکوتانە سەر وڵاتەکەی دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی ناوچەیی و بێتوو وقاش بێ ڕژیمی زایۆنیست تووشی زیانێکی زۆر دێ.

دەڤەری مەجدەل شەمس"ی جێگیر لە بەرزایەکانی گوڵان سەرلەئێوارەی شەممە مووشەک باران کرا کە لەئاکام دا دوازدە زایۆنیست کوژران و بەدەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ