ئاب 01, 2024 06:59 Asia/Tehran
  • لوبنان: پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر بەیرووت و تاران شەرمەزار دەکەین

هادی هاشم"ی نوێنەرو سەرپەرەشتیاری نوێنەرایەتی لوبنان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان" ڕایگەیاند کە پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر وڵاتانی ناوچە و تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە چەند کاتژومێر لەدوای هەڵکوتانە سەر دەوروبەری بەیرووت شەرمەزار دەکەین و پێداگریش دەکەینەوە لەسەر دژایەتی شەڕ و، هاوکات بەرچاو ڕوونی و پلەن و گەڵاڵەیەکیشمان بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە پێشکەش کردوە کە بەهۆیەوە مافی لوبنان و سەقامی ناوچەکە بپارێزرێ.

ئەو کاربەدەستەی لوبنان ڕایگەیاند کە دەستدڕێژی بۆسەر زاحیەی باشوری بەیرووت ترسناکترین بەشی شەڕو تێکهەڵچچونەو بارگرژیەکی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە چونکە تێیدا گەڕەکێکی سڤیلنشین کرایە ئامانج و ئێمە زۆرجار وریاییمان داوە سەبارەت بە نیازی زایۆنیستەکان بۆ بارگرژکردن و پەلاماردانی لوبنانکە دەبێتە هۆی شەر هەڵگیرسان لە ناووجەکەو سەرهەڵدانی شەڕێکی هەمەلایەنە.

ناوبراو بە ڕاشکاوتی وتی دەبینین کە دەستدرێژکاریەکانی زایۆنیستەکان گەێشتۆتە بەیرووتی پێتەختی ئێمەو ئەوەش پەیامێکی ڕاشکاوو خوێناوی و ئاشکرایە.

ئەو کاربەدەستە لوبنانیە هەروەها وتی درندەکاری ئەو ڕژیمە لە کوشتنی "ئیسماعیل ئەلغول"ی هەواڵنێری جەزیرەو ڕامی ڕیفی وێنەگری هەواڵ:دەری لە غەزەش شەرمەزار دەکەین.

سەرپەیڤ