ئەنسارۆڵلا : ئەو دەستەی کە دەسدرێژی بکاتە سەر یەمەن ، دەیبڕین
ئەندامی مەکتەب سیاسی ئەنسارۆڵلای یەمەن پیداگرت وەڵامی یەمەن بە دەسدرێژکاری ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر پارێزگەی حۆدەیدە و هەروەها ترۆرکردنی سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس " گۆرچکبڕ، بەهێز و ترسهێنەر دەبێت .
" عەلی ئەلقحوم " ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵا بە پیداگری لەسەر ئەم خاڵە کە سەروەریی، سەربەخۆیی ویەکێتی نیشتمانی یەمەن دۆسیە گەلێکن کە کەمتەرخه م بوون لەبارەیانەوە بەهیچ لەونێک مومکین نیە ونالوێت ، وتی: یەمەن وڵاتێکی سەربەخۆیە بە جەماوەرێکی بوێر وڕێبەرێکی ئاگا، ئەمە بیروڕای خەڵکی یەمەنە ، هەر دەستێک کە بە نیەتیی پیلان گیڕاندن بەرەو یەمەن درێژ بێت، دەێبڕین .
ئەلقحوم وتی: سەیید عەبدولمەلیک حۆسی، ڕێبەری ئەنسارۆڵلای یەمەن لە بیروڕادەربڕینی ئەم دواییەی وتی: وەڵام بە ترۆری شەهید هەنیە حەتم ڕوودەدات، هەموو وڵاتانی موسوڵمان دەبێ وەڵامی ترۆری شەهید هەنیە لەلایەن زایۆنیە جەنایەتکارەکانەوە بدەنەوە.
ناوبراولەبارەی وەڵامی یەمەن بە دەسدرێژی ئهم دواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر پارێزگەی حۆدەیدە وتی: دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر پارێزگەی حۆدەیدە دەسدرێژیەکی تاوانکارانە بوو،کەئەمە بنپێکردنی سەروەری یەمەنە ودەسەلمینێت کە شەڕی ئابووری لەدژی نەتەوەی یەمەن شەڕێکی ئەمریکایی ، ئینگلیزی، ئیسرائیلیە .