هێرشی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆسەر١٧٠گەمیی ئەمریکی-زایۆنی
ماڵپەڕی هەواڵیی ئەلمەسیرەی یەمەن لە راپۆرێکدا، ئاماری هەڵمەتەکانی هێزی چەکداری ئەو وڵاتە بەدژ کەشتییە زایۆنی و ئەمریکی و ئینگلیزییەکانی خستەڕوو.
ماڵپەڕی هەواڵیی ئەلمەسیرەی یەمەن لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، هێزە یەمەنییەکان نزیک بە ١٧٠ کەشتیی هاوپێوەند بە رژیمی زایۆنیان کردۆتەئامانج کە لەو ژمارە گەمییە، ٤١ یان پێکراون کە هی دوژمنی زایۆنی و٧٢ یان هی ئەمریکاو١٢ شیان هی ئینگلیز بوون. هەروەها حەوت کەشتیی زایۆنی لە ئەقیانووسی هیندو شەش کەشتی لە بەحرولعەرەب و هەشت گەمیی لە کەنداوی عەدەن و ١٨ کەشتی لە دەریای سور و دوو کەشتی لە دەریای مەدیتەرانە، کراونەتە ئامانج و ٤٧ گەمیی ئەمریکی لە دەریای سور و ١٩یان لە کەنداوی عەدەن و ٤ ی دیکەش لە بەحرولعەرەب و دووانیش لە ئەقیانووسی هیند، لەلایەن هێزە یەمەنییەکانەوە هێرشیان کراوەتەسەر .
لەو ڕاپۆرەدا هاتووە، ٢٢کەشتی لە دەریای سور و هەشت کەشتی لە بەحرولعەرەب و کەنداوی عەدەن و دوو کەشتی لە ئەقیانووسی هیندو ١٣ کەشتی لە مەدیتەرانە پێکراون و لەنێو کەشتیە بەئامانج گیراوەکان، ٤٤ یان کەشتیی کانتینەرهەڵگر و ٣٦ یان کەشتیی گواستنەوەی بێ کانتینەر و ٢٨ نەوتهەڵگر و ١٣یان کەشتی گواستنەوەی ئاسایی بوون.