حیزبوڵڵا بە مووشەک و درۆن، بنکەو پێگەی داگیرکەرانی زایۆنی تێکشکاند
حیزبوڵڵا لە ئاراستەی درێژەدان بە هێرشە بەزەبرەکانی بۆسەر بنکەو پێگەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی، بە خۆفڕ ناوەندێکی سەربازیی دیکەی رژیمی زایۆنی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو بەئامانج گرت.
حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە غەززەو یارمەتیدانی خۆڕاگریی بوێرانەو ئازایانەی و لەکاردانەوە بە دەسدرێژکاریی و ترۆرێک کە دوژمنی زایۆنی لە شارۆچکەکانی "حەناویە" و "ناقورە" ئەنجامی دا، خەباتگێڕانی خۆڕاگریی ئیسلامی ئەمڕۆ بنکەی سەرکردایەتی گوردانی کەنارئاوی تیپی رۆژاوایی لە "لیمان" یان بە ئامانج گرت.حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکی دیکەدا رایگەیاند کە لەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە غەززەو یارمەتیدانی خۆڕاگریی بوێرانەو ئازایانەی و لەکاردانەوە بە ترۆر و پەلامارەکانی دوژمنی زایۆنی بەتایبەت لە ناقورە و حەناویە، خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامیی ئەمڕۆ هەینی بنکەی سەرکردایەتی تیپی ٧٦٩یان لە سەربازگەی "کریات شمونا" بە مووشەکی فەلەق، مووشەکباران کرد. حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها بە مووشەک ناوەندی سەربازیی "سماقە" لە بەرزاییەکانی "کەفەرشوبا"و شوێنی جێگیربوونی داگیرکەرانی زایۆنی لە گردووپەڕی ناوەندی "ئەلمەتەلە"ی مووشەکباران کردو خەساری قورسی دا لە رژیمی داگیرکەری زایۆنی.