ئاب 10, 2024 11:55 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵلا ی یەمەن، هەڵبژێردرانی یەحیا سنواری وەکوو سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماسی بە جێگای شەهید هەنیەی هەڵگری پەیامی ڕوون بۆ دۆژمنی زایۆنی زانی.

سەیید " عەبدولمەلێک بەدرەدین حۆسی" سکرتیری گشتیی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن ڕۆژی پێنجشەممە وتی: بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس" یەحیا سنوار" وەکوو جێگری شەهید ئیسماعیل هەنیە هەڵبژارد وسنوارباشترین جێگربۆ شەهید هەنیە دەبێت. 

بەدرەدین بە ئاماژەدان بەمەکە هەڵبژێردرانی سنواربە کۆدەنگی لەڕادەی خۆیدا هەڵگری پەیامێکی گرینگە بۆ ئیسرائیل، وتی: هەڵبژێردرانی سنوار ئەم فەرماندە گەورەیە پیداگریکی ڕوون لەسەر بەردەوامکرانی ڕێگای خەبات وسەقام وپاوەجیی لە سەر بنەمای حەماسە.

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن لە وتاردانێکدا لەبارەی نوێترین گۆڕانکاری هاوپێوەند بە دەسدرێژی سەربازی ڕژێمی زایۆنی لەدژی غەززە وگۆڕانکاریەکانی ناوچە وتی: جەنایەتی ترۆرکرانی شەهید " ئیسماعیل هەنیە" سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وفەرماندەی جەهادی فوادشوکور فەرماندەی جەهادی حیزبۆڵلای لوبنان وگۆڕانکاریەکانی سەرچاوەگرتوو لەو سێبەری خستووەتەسەر ناوچە. 

سەرپەیڤ