ناڕازییان لە حەیفا خوازیاری واژۆ کرانی ڕێککەوتننامەی دیلبەدیل بوون
ژێدەرە هەواڵییەکان شەوی رابردوو ڕاپۆرتیان دا کە ژمارێک خۆپیشاندەر لە چەن شاری فەلەستینی داگیرکراو دیسان خوازیاری واژۆ کرانی ڕێککەوتننامە لەگەڵ خۆڕاگریی حەماس بوون سەبارەت بە مامەڵەی دیلبەدیل.
بنەماڵەی ئەسیرانی زایۆنی ئێوارەی شەممە بنیامین نەتانیاهووی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنییان تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵ بۆ تێکشکاندنی دانوستانەکانی دیلبەدیل لەگەڵ خۆڕاگریی فەلەستین لە غەززە دەدات لە ڕێگای دانانی مەرجی مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەم ڕژێمە لە میحوەری فیلادێلفیا کە لە نێوان کەرتی غەززە و میسردا هەڵکەوتووە.
بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی جەختیان کرد: هێشتا گەڕاندنەوەی ئەسیرانمان گونجاوە و ئێمە دانوستانی قاهیرە بە دوادەرفەت دەزانین بۆ ئەم مەبەستە.
ئەم بنەماڵانە راشکاوانە نەتانیاهوویان تۆمەتبار کرد بەوەی کە بایەخ بە گەڕاندنەوەی دەستبەسەرکراوان نادات و تا ئێستا لە بەر سیاسەت و کردەوەکانی ئەو دەیان کەس لە گیراوانی زایۆنی کوژراون.