خۆپیشاندانی بنەماڵەی گیراوە زایۆنیستەکان لەبەردەرکی شوێنی مانەوەی نەتانیاهۆ
بنەماڵەی گیراوە زایۆنیستەکان لەبەردەرکی شوێنی مانەوەی نەتانیاهۆ خۆپیشاندانیان وەڕێ خست.
بنەماڵەی گیراوە زایۆنیستەکان سەرەڕای دەسپێکی ڕۆژانی پشوداانی ئایینی ڕۆژی شەممەی خۆیان سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینی لەبەردەرکی شوێنی مانەوەی نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیست کۆبوونەوەو داوایان لە کابینەی ئەو ڕژیمە کرد کە بەر لەوەی درەنگ ببێ بەخێرایی گریبەستێک لەگەڵ گروپە فەلەستینیەکان بەئامانجی گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینی و گیراوە زایۆنیەکان واژۆ بکەن.
ئەو خۆپیشاندەرە زایۆنیستانە هاوکات نەتانیاهۆشیان بە هۆکاری کوژرانی منداڵەکانیان لەو کەرتە زانی.
بەوتەی ڕۆژنامەی عیبری زمانی یەدیعووت ئاحارانووت خۆپیشاندەرەکان لە کۆبوونەوەکەیان لەبەردەرکی شوێنی مانەوەی نەتانیاهۆ وێنەی گیراوو کوژراوەکانیان لە غەزە بەدەستەوە گرتبوو.
لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا بنەماڵەی گیراوە زایۆنیستەکان چالاکی ناڕەزایەتی خۆیان و داواکاری بۆ واژۆی ڕێککەوتنێک بۆ گۆڕینەوەی گیراوەکانیان پەرە پێ داوە.