خۆپیشاندان لە بەردەم نووسینگەی نتانیاهۆ و ڕاگەیندرانی مانگرتنی سەرانسەری بۆ ئیدانە کردنی نەگۆڕینەوەی گیراوەکان
دوای ئەوەی کە ڕژیمی زایونیستی باسی کوژرانی شەش گیراوی زایونی کرد لە کەرتی غەززە ، زایونیە ناڕازیەکان لە هەمبەر نووسینگەی نتانیاهۆ لە قدس کوبوونەوە و کابینەی نتانیاهۆیان تاوانبار کرد بە فەرامۆش کردنی گیراوە زایونییەکان
هاوکات کە یەکێتیی کرێکارانی ڕژیمی زایونیستی ش بۆ مانگرتنی سەرانسەری لە بواری ئابووریدا بانگەێشتی خەڵکیان کرد بوو بنەماڵەی گیراوانی زایونیش بە دوای کوژرانی شەش گیراوی زایونی دیکە لە هەمبەر نووسینگەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونیستی لە قودس کوبوونەوە و ڕایانگەیاند کە کوژرانی ئەو شەش گیراوە ئاکامی ڕاستەوخوی شکستی وتووێژەکانی ئاگربەسە لە لایەن نتانیاهۆو مانەوە لە میحوەری فیلا دلفیایە .
ناڕازیانی زایونیش داواین لە نتانیاهۆ کرد کە خوی لە پشت وتەبێژی ئەڕتەش نەشارێتەوە و بە ئامادە بوون لە نێوان خەڵکدا و شیکردنەوەی ئەو ئاژاوەگەلە بەرپرسایەتی ڕاستەو خوی ئازاد کرانی گیراوەکان لە غەززە بگرێتە ئەستۆ . سەرچاوە هەواڵیەکان دەڵێن هەزاران زایونیستیش پەلاماریان کردووەتە سەر بینای بنکەکانی کابینەی ڕژیمی زایونیستی لە قودسدا تا خوازیاری ڕێککەوتنی خێرا بن بۆ گۆڕینەوەی گیراوەکان . هێندێک لە سەرچاوە کانیش ڕایانگەیاندووە کە بنی گانتس بەرپرسی ئوردوگای نیشتمانیش دەچێتە ڕیزی کوبوونەوەی ناڕازیانەی گیراوانی زایونی دژی کابینەی نتانیاهۆ.