باراک و گانتز خوازیاری کۆتایی دەسەڵاتی نتانیاهۆ بوون
ئەندامی دەس لە کارکێشاوی کابینەی شەڕی ڕژیمی زایونیستی وێڕای ئاماژە بە وەی کە گیراوانی زایونی لە غەززە خەریکی دەکوژرێن و دانیشتوانی باکوور ئاوارە دەبن و کۆمەڵگای ئیسرائیلی دەروخێ ئیسرائیلیەکانی بانگهێشت کرد بۆ کوتاییدان بە دەسەڵاتی نتانیاهۆ
ئیهود باراک سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژیمی زایونیستی بە دوای ڕاگەیندرانی سەندنەوەی تەرمی 6 گیراوی دیکە لە غەززە هەموو زایونیەکانی بانگهێشت بو نافەرمانی مەدەنی و وتی نتانیاهو بە دوای ڕاگرتنی شەڕ نیە و دەبێ کابینەکەی سەرنخوون بێت .
بنی گانتزیش زایونیەکانی بانگهیشت کرد بۆ خۆپیشاندان دژی نتانیاهۆ . بنی گانتز ڕێبەری پارتی ئوردوگا و ئەندامی دەس لە کار کێشاوی کابینەی شەڕی ڕژیمی زایونیستی جەختی کرد کە کوژرانی 6 گیراوی دیکە لە غەززە ڕۆژێکی دڵتەزێنی دیکەی بۆ خەڵکی ئیسرائیل بە دی هێنا. گانتز وتیشی نتانیاهۆ لە باتی ڕزگار کردنی گیانی گیراوەکان لە بیری ڕزگار کردنی کابینەکەی خۆیەتی کە توندڕوەکان لە وێ دسەڵاتدارن ، دانیشتوانی باکوور ئاوارە بوونە و کومەڵگای ئیسرائیلی ڕووخاوە .
هەموو ئیسرائیلیەکانیش بانگهێشت کراون بۆ بەڕێوە بردنی خوپیشاندان بە مەبەستی سەرنخوون کردنی کابینەی نتانیاهۆ. سەرزەوینەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی زایونیستی لە سەرلە بەیانی ئەمڕوەوە شایەتی خۆپیشاندان و مانگرتنی بەربڵاو بوون بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە حاند سیاسەتەکانی نتانیاهۆ.