میدیایەکی زایۆنیستی: ژماری بریندارانی سوپای ئیسرائیل لە دە هەزار کەس تێپەڕی
میدیایەکی رژیمی زایۆنی دوێنێ ڕایگەیاند، لە دەسپێکی هەڵمەتی باهۆی ئەقساوە تائێستا دە هەزار و ٤٠٠ چەکداری ئەو رژیمە بریندار بوون.
سوپای رژیمی زایۆنیستی کە ئاماری بریندار و کوژراوانی سانسۆر دەکا، پێشتر دانی بەوە دانا کە لە دەسپێکی هەڵمەتی باهۆزی ئەقساوە تائێستا ٦٨٩ چەکداری ئەو رژیمە کوژراون کە نیوەیان پاش هیرشی ویشکانیی سەر غەززە ڕووی داوە. ئەوە لەکاتێکدایە کە میدیا عیبریەکان ژماری چەکدارانی تیاچووی سوپای ئەو رژیمەی سێ هێندەی ئاماری فەرمی ڕاگەیاندووە.
میدیا زایۆنییەکان پێشتر لەقاویان دا، ئاماری ئەو بریندارانەی سوپای رژیمی زایۆنی رایدەگەیینێ، لەگەڵ ئاماری نەخۆشخانەکانی ئەو رژیمە، زۆر لێک دورن. سوپای رژیمی زایۆنیستی هەروەها رایگەیاندووە، ٢٨چەکداری بەزەبری گولـلەی نیشانەپێکانی خۆراگریی کوژراون. کەناڵی١٢ی رژیمی زایۆنی پێشتر ڕایگەیاندبوو، سوپای ئەو رژیمە داوای لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکان کردووە، بێ هاواهەنگی لەگەڵ سوپا، هیچ ئامارێک بڵاو نەکەنەوە.