ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن : بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی بۆ ڕەزامەندی و خۆشحاڵ کردنی دۆژمن هەوڵ ئەدەن
ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن وتی هاوکاری بڕیک لە ڕژێمەکان لەگەڵ دۆژمنی زایۆنی و گوێڕاڵی یان بە تیل ئابیب ئیتر بۆ هەمووان ئاشکرابووە وئەم دۆخە زۆر ناخۆش و نابارە.
عەبدولمەلێک حۆسی ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن پیداگرت: مۆسوڵمانان لە کەرتی غەززە لە پەلامارە دڕندانەکانە وبەرەکۆژی لەڕەنج وئازاردان وئەم ڕەوتە بووە هۆ وێژدانی مرۆڤایەتی لە وڵاتانی ناموسوڵمان بیداربێت . ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن وتی هاوکاری بڕێک لە ڕژێمەکان لەگەڵ دوژمنی زایۆنی وگوێراڵی یان بە تیل ئابیب زۆرنابارە، ئەمە مەترسیەکی ڕاستەقینەیە بۆئۆمەتی ئیسلامی ودەبێتە هۆ نەتوانین ڕێگا وشێوازی پێغەمبەر دڕێژە پی بدەین کەهەرئەم مەسەلە ئاکام وئەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەو/.
ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن وتیشی: وڵاتانی عەرەبی تەنیا چاولێکەری جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی فەلەستینیەکانن ، سوکایەتی کردنیان وسوتاندنی مزگەوت وقورئانەکان بەبێ ئەوەی کە هەڵوێستی تایبەتیان لەم بوارە دا هەبێت.
ئۆمەتی ئیسلامی لە ئەگەریی لە دەس دانی ورەی جیهادی خۆی ، عیزەت وسەربەخۆیی ش لە کیس ئەدەن ، بڕێک لە وڵاتان وڕژێمەکان بۆڕەزامەندی وخۆشحاڵ کردنی دوژمن وئیمتیاز دازبەوان هەوڵ ئەدەن هەتا لە بەرامبەر دا پشتیوانی ولاگریان لیی بکرێت.