دانپێدانانی وەزیری پێشووی شەڕی رژیمی زایۆنی بە شکست هێنان لەبەرامبەر حەماسدا
وەزیری پێشووی شەڕی رژیمی زایۆنیستی وێڕای دانپێدانان بە شکست هێنان لەبەرامبەر خۆڕاگریی فەلەستیندا، داوای لە ئەمریکاو هاوپەیمانانی کرد هەتا یارمەتیی ئەو رژیمە بدەن بۆ سەرکەوتن بەسەر حەماسدا .
"بێنی گانتس" ڕێبەری پارتی "ئیتیحاد" خوازیاری داکۆکیی زیاتری ئەمریکاو هاوپەیمانانی لە رژیمی زایۆنیستی بوو و وتی: ئەمریکاو وڵاتانی نێوانڕەوی عەرەب دەبێ هاوپەیمانیەکی ناوچەیی بەدژ حەماس پێک بێنن.
لە کاتێکدا کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی شپرزەبوونی رەوشی مرۆیی و قات و قڕیی بەرفراوان و بڵاوبوونەوەی پەتا درمیەکان لە غەززە وشدارییان داوەو رژیمی داگیرکەر، ئەو ناوچەی وێران کردووە، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی شەڕی رژیمی زایۆنی لەلێدوانێکی بێ شەرمانەدا خوازیاری داکۆکیی کۆمەڵگای جیهانی لە تاوانکارییەکانی ئەو رژیمە لە غەززە بوو و وتی: ئێمە چاوەروانیی ئەوەمان لە کۆمەڵگای جیهانی هەیە کە پشتگری بکا لە تاوپێدانی زەخت وگوشاری مەدەنی و سەربازیی ئیسرائیل دژ بە غەززە.
گانتس وێڕای ئاماژە بە وتووێژی ئەم دواییەی لەگەڵ "ئەنتۆنی بلینکێن"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وتی: بلینکێنم دڵنیا کردەوە کنێسێت( پەرلەمانی رژیمی زایۆنی) و بیروڕای گشتیی ئیسرائیل لە ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ، داکۆکی دەکەن.
"ئیهود باراک" سەرۆک وەزیرانی پێشووی رژیمی زایۆنیستیش دانی بەوەدانا کە ئەو رژیمە زیاتر لەوەی لە سەرکەوتن نزیک بێت، خەریکە هەرەس دێنێ و تەلاویڤ هیچ ستراتژیاو نەخشەڕێگایەکی لە کەرتی غەززەدا نیە. راستییەکی تاڵە. ئێمە نە لە حەوتی ئۆکتۆبەر و نە لە شەڕی ئێستادا نەمانتوانی سەرکەوتن بەدەست بێنین.