لاپید: ڕاگیردرانی شەڕی غەززە بە سوودی ئیسراییلە
ڕێبەری هاوپەیمانیی نەیارانی نەتانیاهوو لە کنێسێت یان هەمان پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی بە وەبەر ڕەخنەدانی سیاسەتە شەڕخوازانەکانی کابینەی بنیامین نەتانیاهوو، راگیردرانی شەڕی دژ بە غەززەی بە سوودی ئەم ڕژێمە زانی.
"یائیرلاپید " بە ئاماژە بە خۆدزینەوەی نەتانیاهوو لە ژێر باری بەرپرسایەتیی شکستهێنانی لە ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسادا لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣، ڕوو لە نەتانیاهوو وتیشی: تۆ لەبەر ئەوەی قەوما، بەرپرسیار و خەتاباری.
ئەم کاربەدەستە زایۆنییە بە ئاماژە بە خۆپیشاندانی سەرشەقامەکانی نەیاران لە ماوەی یەک ساڵی رابروودا و هەوڵەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بەروەخت و وەلانانی نەتانیاهوو، راشیگەیاند: هێشتا ماوەیەکی زۆر تێنەپەڕێوە بە سەر نێژرانی شەش دەستبەسەرکراوی ئیسراییلی کوژراو لە غەززە، ئیتر جاری جاران نییە و تۆ دەبێ واز لە دەسەڵات بێنێ و بگەڕێیتەوە بۆ ماڵەوە.لاپید هەروەها هەڕەشەکران لە دایکی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی زایۆنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی شەرمەزار کرد و سەرچاوەی ئەو چەشنە هەڵس و کەوتانە لەگەڵ بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی گەڕاندەوە بۆ بڵاوکرانەوەی ڕق و بێزاری لەلایەن ئەندامانی کابینەی نەتانیاهووە دژ بەم بنەماڵانە.