ئه‌یلوول 16, 2024 09:10 Asia/Tehran
  •  یەحیا سەریع: با زایۆنیستەکان چاوەڕوانی هەڵمەتی گەورەتر بن

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە با ڕژیمی زایۆنیستی چاوەڕوانی هەڵمەتی گەورەترو دەگمەن تر بێ.

یەحیا سەریع وتی کە مووشەکی بالستیکی سەروودەنگی یەمەن لەگەیشتن بەئامانجەکەی دا سەرکەوتوو بوەو سیستمی بەرگری دوژمنی زایۆنیستی بە پێوشوێنگرتن و لێکبڵاوکردنی تووشی شکست کردوە.

ئەو ڕاگەیاندراوە بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندوە کە مووشەکی ناوبراو مەودای ٢٠٤٠کیلۆمەتری لە چرکەساتی هاویشتن تائامانجەکەی لە ١١ خولەک و نیودا تێپەڕاندوە.

لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە کە ئەو هەڵمەتە بەئاراستەی قۆناغی پێنجەم دا بەڕیوە چوەو ئەوپەڕێ هەوڵی قارەمانەکانی هێزی مووشەکیمان بوو کە هەوڵێکی زۆریان بەمەبەستی وڵامدانەوە بە پێویستی و کێشەی شەڕ بەڕیوە بردوە.

کاناڵی چواردەی ڕژیمی زایۆنیست"یش ڕایگەیاند کە کارگەی چیمەنتۆی نیشردراڕیملەی ئەو ڕژیمە لەئاکامی وەبەرکەوتنی مووشەک دا ئاگری طێ بەر بوە.

سەرپەیڤ