ئه‌یلوول 17, 2024 08:21 Asia/Tehran
  •  نتانیاهۆ وەزیری شەڕ لادەبات

مێدیاکانی ڕژیمی زایونیستی بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕاپوڕتیان دا بە سەرنج بە بڕیاری ئەو ڕژیمە بۆ توند کردنەوەی بارگرژی لە گەڵ حزبوڵڵا لە باکووری لوبنان بە ئەگەری زۆر بنیامین نتانیاەو وەزیری شەڕی نەیاری سیاسەتەکانی لادەبات و کەسێکی دیکە دادەنێت.

 ڕادیو تەلەفیزیونی  ڕژیمی  زایونیستی   بە گێڕانەوە  لە  سەرچاوەیەک لە نووسینگەی  بنیامین نتانیاهو سەروک وەزیرانی ئەو ڕژیمە ڕاپوڕتی دا  یواو گاڵانت  وەزیری جەنگی  ڕژیکمی  زایونی  بەم زووانە لە لایەن  نتانیاهوەوە  لە سەر کار لادەبرێت و" گەدعون ساعر " بەربژێری  جێنشینی ئەوە . سەرچاوە ئاگادارەکان بە مێدیاکانی ڕژیمی  زایونیستیان وتووە  لە وتووێژەکاندا  ڕوانگەکان سەبارەت بە  جێنشینی   ساعر  لە گەڵ گاڵانت زور لەیەک نزیک بوونەتەوە  بە و حاڵەش  نووسینگەی نتانیاهو  بوونی   ڕێکەوتنی  ڕەت کردوەتەوە .

بە وتەی  ئەو  سەرچاوەگەلە    پەیوەست بوونی    گەدعون ساعر  ئەندامی  کەنیست بە  حکومەت  و کابینەی نتانیاهو  ئەگەری  چانسی ناوبراو بۆ مانەوەی   لە دەسەڵات  تا  ساڵی  2026  گەرەنتی دەکات   لە هەمان پێناودا  ئیتمار بن گویر  وەزیری  ئاسایشی  ناوخویی  ڕژیمی زایونیستیش  وتی  کاتی  دەر کردنی  یواو گاڵانت  وەزیری  شەڕ  لە کابینە  گەیشتووە . چەن مانگە  کە نتاینیاهو  و گاڵانت  لە سەر چونیەتی  شەڕ و بڕێک لە پرسەکانی  وەکوو  چونیەتی   هاوکاری لە گەڵ حزبوڵڵا و مانەوە لە میحوەری  سەلاحدین و گوڕینەوەی  گیراوەکان  ناکوکیان هەیە  و بە هوی دۆخی جەنگی ؛ نتانیاهو ئەو ماوەیە   سەرەڕای   ئاشکرا بوونی   ناکوکیەکان و هەڕەشەکان  ناوبراوی  لە پوستەکەی هێشتووەتەوە . 

سەرپەیڤ