ئه‌یلوول 17, 2024 08:12 Asia/Tehran
  •  ژنڕاڵێکی زایونی : پەلامار بۆ سەر حزبۆڵڵا زەبرێکی گەورە لە ئیسرائیل ئەدات

ژنڕاڵڵێکی زایونی وێڕای ئاماژە بەوەی کە شکستی ئیسرائیل لە غەزە ؛ شکست لە هەمبەر حزبوڵڵا یەکجاری دەکاتەوە وتی پەلامار بۆسەر حزبوڵڵا زەبرێکی گەورە لە ئیسرائییل ئەدات .

ئیسحاق بریک سەرتیپی  یەدەکی ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی جەختی کرد  وتەکانی یواف گاڵانت  وەزیری شەڕی ئەو ڕژیمە لە وتووێژ لە گەڵ هێزە سنووریەکانی باکووری  سەرزەویە داگیرکراوەکان سەبارەت بە گواستنەوەی ناوەندی ئەو هێزانە بۆ باکوور و ئەگەری دەسپێکی  پەلاماری بەربڵاوی زەوینی   دژی  حزیوڵڵا بووەتە هۆی پەرە سەندنی نیگەرانیەکان .

بریک  وتیشی  ئەوە   بابەتێکە کە   بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیر و هرتزی هالوی سەرۆکی  ئەرکانی ئەرتەشیش ئاماژەیان پێی کرد و ئەو وتانە لە دۆخێکدا هاتە ئاراوە کە ئامانجەکانی شەڕ لە غەززە  شکستی هێنا . ناوبراو وتی  ئامانجی  شەڕ لە غەززە  لە ناو بردنی حەماس و ئازادی هەموو  گیراوانی  ئیسرائیلی بوو  بەڵام  لە کردەوەدا    حەماس کونتڕوڵی  هەموو  ناوچەکانی  غەززەی   لە دەست دایە و ئەرتەشی  ئیسرائیلیش  هیچ ئامێرێکی  نیە  بۆ لەناو بردنی  ئەو دەسەڵاتداریەتیە .  ئەو ژنڕاڵە زایونیە وەبیریشی هێنایەوە کە  درێژەی ڕەوتی شەڕ  ئەگەری  بە دی هاتنی ئامانجەکانی  لەناو بردووە و  ئەو  شەڕە  بووەتە هۆی لەناو بردنی هەموو  خاڵە پوزێتیڤەکان لە ئیسرائیل بۆ وێنە ئابووری ؛ هاوکاریە نێونەتەوەییەکان و پارێزراویەتی  کۆمەڵایەتی  و  ورەی  هێزە زایونیەکانیشی  لە ناو بردووە و زۆرێک لە سەربازانی یەدەکیش ئامادە بوون  لە ئەرتەش قەبووڵ ناکەن .

سەرپەیڤ