کەمی پەناگە لە حەیفا
میدیاکانی ڕژیمی زایۆنیست ڕایانگەیاندوە کە پەناگە لە شاری داگیرکراوی حەیفا کەمە.
ئەو میدیایانە ڕایانگەیاند کە بەهۆی پەرەسەندنی هەڵمەتی بە مووشەک و خۆفڕ لەلایەن حیزبوڵڵاوە ژومارەیەک زۆرتر زایۆنیست ڕوو لە پەناگەکان دەکەن و هەر بۆیە تاکوو ئێستا ٣٢٠ هەزار زایۆنیستی نیشتەجێی حەیفا پەناگەیان نیە.
هەڵمەتەکانی حیزبوڵڵا بۆتە هۆی ترس و دڵەڕاوکەی زایۆنیستەکان بەجۆڕیک کە سەرجەمی چالاکیە فێرکاریەکانی شاری حەیفا داخراون و هاوکات داواش لە شارۆچکەنشینەکان کراوە کە ڕوو لە پەناگەکان بکەن و ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستیش لە سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەمەوە پەلامارێکی بەربڵاوی کردۆتە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی باشوری لوبنان و حیزبوڵڵاش لەو پەیوەندیەدا کاردانەوەیەکی توندی هەبوەو لەهەمان کاتژومێرەکانی دەسپێکەوە چەند هەڵمەتیان بۆسەر بنکەو شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکان لە باکوری خاکی داگیرکراو کەوتۆتە فەرمانی کاری ئەو بزوتنەوەوە.