ئه‌یلوول 28, 2024 14:05 Asia/Tehran
  • ئامادەباشی باڵوێزخانەی ڕژێمی زایۆنی لە سەرانسەری جیهان

کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕاگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی وئامادەباش لە باڵوێزخانەی ئەم ڕژێمە لە سەرانسەری جیها ن دوابەدوای پەلاماری دوێنێ هەینی بۆ سەر بەێروت هەواڵی دا

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە ، کەناڵی ئەمریکایی " ئین.بی .  سی . نێوز" بە گیڕانەوە لە کاربەدەستێکی ئیسرائیلی ڕاپۆرتی دا: پێشبینی ئێمە ئەمەیە کە حیزبۆڵڵا هەوڵ ئەدات کە دوای پەلاماربۆسەر ناوەندی فەرماندەیەکەی، دەس بداتە پەلاماری توڵەئەستینانە بۆ سەر ئیسرائیل. فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی ئێوارەی هەینی گەڕەکەئاوەدانەکانی ناوچەی " حارەحرێک" لە زاحیەی بەیروت" یان بەشێوەی بەردەوام بۆمبەباران کردووە.

سوپای ڕژێمی زایۆنی بانگەشەی کرد، مەبەست لەم پەلامارانە،بنکە و ناوەندی فەماندەیی سەرەکی حیزبۆڵڵا بووە.لەئاکامی ئەم پەلامارە هەتائێستاکە دووکەس شەهید و٧٦ کەسیتریش برینداربوونە.کەناڵی دوازدەی تەلەفیزیۆنی ڕژێمی زایۆنی لەم بارەوەڕایگەیاند بەپێی ڕاپۆرتەکان ، بەێروت بۆمباران کراوە وقسەوباسی زۆرلەئارادایە کە یەکێ لە کەسایەتیە گرینگەکان تیرۆرکراوە. هەواڵدەری فەلەستینی سەمانێوزیش لەم بارەوە ڕاپۆرتی دا کە سوپای ڕژێمی داگیرکەر، دەجار زاحیەی باشووری بەێروتی بۆمبەباران کردووە. وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستیش لەم بارەوە ئیدعای کرد کەئەم ڕژێمە بنکە وناوەندی حیزبۆڵڵای لە ژێر بینائاوەدانەکان لە ناوەندی زاحیەی باشووری بەێروتی بۆمباران کردووە /.

 

سەرپەیڤ