ئه‌یلوول 28, 2024 14:17 Asia/Tehran
  • پەلاماربۆسەرزاحیەی بەێروت؛ هەنگاوی بەپەلەهەڵگرتنی ڕژێمی زایۆنی بۆوەڕێ خستنی شەڕی جیهانی

ڕژێمی زایۆنی جارێکی تر بۆ وەڕێ خستنی شەڕێکی گشتداگرهەنگاوی بەپەلەی هەڵگرتووە

ئەنجامی نیهایی پەلاماری بەربڵاوی دوێنێ ئەم ڕژێمە بۆ سەر زاحیە هەرچیەک بێت ، هەروەکوو ئەوکارەیە کە دوژمن لەیەک ساڵ لەمەوبەرلە غەزە دەستیپێکردووە ، وڤەگشتیی لە دووی بەردەوامکردنی دەستدرێژکاریەکانی وپەرەپێدانی جەنایەتەکانی خۆی لە لوبنان دایە..کارەسات وتێکەڵچوونەکانی ئەمدواییە لە دوو حەوتەلەمەوپیش هەتا بە ئێستاکە وجەنایەتێک کە دوێنێ هەینی ڕژێمی زایۆنی ئەنجامی داوە بۆداخستنی دۆسیەی هەرجۆرە ڕێککەوتنێکی ڕاستەو خۆ یان ناڕاستەوخۆ بەسە. کەوایە لوبنان وناوچە دەباتە ناو قۆناخێکی نوێ وتازە لە ڕووبەڕووبوونەوە کەڕواڵەتی ناوچە دەگۆڕێت. هەڵوێستی ئەمریکا کە هەمووکات جەنایەتەپێشووەکانی ڕژێمی داگیرکری پشت ڕاست کردووەتەوە وهیچ جۆرە زەخت وگوشارێک تەنانەت لە ڕادەی قسە ، بۆ ڕاگرتنی ئەم ڕژێمە دەکارنەهێناوە ، بووەتە هۆی بەهێزکرانی ڕیکاری گەشەخوازانەی ڕژێمی زایۆنی . تەنانەت ڕێکخراوی شۆڤاری ئەم وڵاتە هاوکاری زۆری لەگەڵ ئەم ڕژێمە داهەیە . ڕژێمی داگیرکەربە پەلاماری بەربڵاوبۆسەرناوچەی ئاوەدان لە زاحیەی بەێروت ڕایگەیاند کە لە دووی تیرۆرکرانی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبۆڵلای لوبنان دایە. هاوکات لەگەڵ ئەم پەلامارە ،شک وگۆمانەبەرباسەکان لەمەڕ ئەمەکە ئەم ڕژێمە نیازی پەلاماری زەوینی بۆسەرباشووریابەقاع یان پیادەکردنی چەترباز"پاراشوت"لە چەند شوێنی هەیە

 

سەرپەیڤ