ئه‌یلوول 28, 2024 15:12 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایۆنی ئیدعا وبانگەشەی تیرۆری دوو فەرماندەی یەکە موشەکیەکانی حیزبۆڵلا لە باشووری لوبنان دەکات

سوپای ڕژێمی زایۆنی بەیانی ئەمڕۆشەممە ئیدعای کرد کە فەرماندەی یەکەی موشەکی حیزبۆڵڵا هاوڕێ لەگەڵ جێگرەکەی ناوبراوی لە باشووری لوبنان تیرۆرکردووە ماڵپەڕی هەواڵی فەلەستین ئەلیەوم ،ڕاپۆرتی دا؛ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ناوی فەرماندە و جێگری یەکەی موشەکی حیزبۆڵڵا" محەممەد عەلی ئیسماعیل " وحسێن ئەحمەد ئیسماعیل"ی" ڕاگەیاندووە .


ڕژێمی زایۆنی لە درێژەدا ئیدعای کرد کە فەرماندەمەیدانیەکان وچالاکانی ترلە ئەندامانی حیزبۆڵڵایشی لە باشووری لوبنان شەهید کردووە.

حیزبۆڵڵا هەتاکۆئێستاکە هیچ کاردانەوەیەکی بەم ئیدعاتازەیەی ڕژێمی زایۆنی دەرنەبڕیوە.ئەم ئیدعایە هاوکات لەگەڵ پەلامارە بێ وچانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر بەێروت دەربڕاوە. هەواڵنێری کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیش بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەم پەلامارانە وتی: پەلاماری بەبێ وەستان بۆ سەر زاحیە لە باشووری بەێروت بەردەوامە. حیزبۆڵڵای لوبنان بەیانی شەممە " ئەمڕۆ" لە بەیاننامەیەکدا ئیدعای ڕژێمی زایۆنی لەبارەی بوونی هەماری چەک لە بیناناسەربازیەکانی ڕەت کردەوە وبەدرۆی زانی .فڕٶکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی لەسێ نۆرەدا ، ناوچەکانی سەربە بەعلبەک لە ڕۆژهەڵاتی لوبنانی بۆمباران کرد ووە.سەرچاوەکانی هەواڵ بەرلەمەیش ڕاپۆرتیان دا کە ڕژێمی زایۆنی لە کەمترە یەک ساعەتی ڕابردوو، هەشت جار پەلاماری کردە سەرباشووری بەێروت.لەپەلامارەکانی ئەم دواییە دوو ناوچەی " ئەلحەدەس و"اللیلکی" لە گردوپەڕی باشووری بەێروتی داوەتە بەر پەلامار.هاوکات ناوچەگەلێک لەشاری سوورلەباشووری لوبنانیش بۆمباران کران . دوابە دوای ئەم پەلامارە ، حیزبۆڵلای لوبنایش لە کردەوەیەکی توڵەئەستینانە شارۆچکەکانی  باکووری فەلەستینی داگیرکراویان دایە بەرپەلاماری جۆربەجۆری موشەکی وبەڕۆکێت کە بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەزایۆنیەکان خەساری زۆرلەو ناوچانە کەوتووە.

 

 

 

سەرپەیڤ