ئه‌یلوول 30, 2024 14:37 Asia/Tehran
  • بۆغرایی نتانیاهۆزۆربەردەوام نابێت؛ دۆخی ڕژێمی زایۆنی ڕەشتر وتەماوی تر دەبێت

سەرباری کارەساتی گەورە لە لوبنانی مەزن ، خۆڕاگری بەهێزتر دەگەڕێتەوە وبۆغرایی نتانیاهۆ زۆربەردەوام نابێت

گۆڤاری ئیلکترونیکی ڕایولیەوم بە بڵاوکردنەوەی وتارێک بە نووسینی عەبدولباری عەتوان سەرنووسەری ئەم گۆڤارە، دەستی دایە لێکدانەوەی دۆخی دوای شەهادەتی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی کۆچکردووی حیزبۆڵڵا ووتی: میدیاڕۆژئاوایی وئیسرائیلیەکان لەم ڕۆژانە دا خەرێکی دامەزرانی دۆخی بێ هیواکردنن بەهۆی تیرۆری ژمارەیەک لە ڕێبەرانی خۆڕاگری ئیسلامی لەلوبنان بەتایبەت سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا لەنێوان بەشێکی جیی سەرنج لە نەتەوەی عەرەب.

نتانیاهۆ لە بواری شەڕی ڕەوانی  وەڕێ خستن زۆر چالاک وبەتوانایە بەتایبەت کە بە هاوکاری لابیە سیاسیەکان ودامەزرانی کۆگەی" هسبارا" وەکوو باڵی میدیایی زەبرلیدەر، وتەرخان دانی ملیاران دۆلار لە ساڵ بۆ دابین کردنی ماڵیی ، دامەزراندنی دەیان هەزارکەس لە پسپۆڕانی کارزان ی میدیایی وخوێندکارانی زانکۆ لەسەرانسەری جیهان بۆ کارەکانی ئەو، لەوان بڕیک لە عەرەبەکان وبەداخەوە بە هان دان ولاگری وداکۆکی کردنی ماڵیی بڕێک لە ڕژێمە عەرەبەکان لەم کارە، خەرێکی دروست کردنی دۆخی ناهێواکردنن لە نێوان خەڵک بۆبەچۆک داهاتن وپێمل بوون لەنێوان ئۆمەتی ئیسلامی دا. نووسەری ئەم وتارە لە درێژەدا ئاماژەی داوەتە ئەمەکە پەلاماربۆ سەر حۆدەێدە ی یەمەن وفڕگەکەی بێ وڵام نامینێتەوە وئەگەر بڵێم بۆمبارانی ژێرخانەکانی یەمەن گەورەترین هەڵەی ستراتژی کابینەی ڕژێمی داگیرکەر بوو ، قسەی زۆرزێدەم نەکردووە، چۆنکە یەمەن وەکوو وڵآتێکی سەربەخۆدەخاتە ناو شەڕێک بە تەواوی هێزوتواناوە ، کەوایە نتانیاهۆ وژنراڵەکانی دەبێ چاوەڕیی مۆشەکەکانی واوەدەنگی زۆرتربن لە لایەن یەمەنەوە. بائەوەی کە یەمەن لە داهاتوودا بۆ بەربەرەکانێ وبەرنگاربوونەوە لەگەڵ سوپای ئیسرائیل لە خۆڕاگری لوبنان وئازادکردنی ئەلجەلیل لەتەنیشت هاوتایانی خۆی لە عێراق وسووریا وڕەنگە ئەردەن ، ئەلجەزایر، ئێران ووڵاتانی تری عەرەبی ئیسلامی دا بۆوەستێت.   

 

 

سەرپەیڤ