شێخ نەعیم قاسم: خۆڕاگریی حیزبوڵڵا بەردەوام دەکرێ
یاریدەری ئەمینداری گشتیی شەهیدی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: تۆسقاڵێک لە هەڵوێست و سیاستەمان ناکشێینەوەو درێژە دەدەین بە پشتگریمان لە غەززە لەچوارچێوەی بەرەڤانیکردن لە فەلەستین.
شێخ نەعیم قاسم بەبۆنەی شەهادەتی سەیید حەسەن نەسروڵڵا و ژمارێک لە فەرماندەرانی حیزبوڵڵا وتی: ئیسرائیل هێرش دەکاتەسەر خاکی لوبنان و خەڵکانی سیڤیل و بە پاڵپشتیی تۆکمەوتەواوی ئەمریکا، تاوان و قەڵاچۆ دەکا. وتیشی: ئەگەر ئیسرائیلیەکان بڕیاربدەن لەڕێی ویشکانییەوە هێرشمان بکەنەسەر، هێزەکانی خۆڕاگری بۆ هەڵمەتی ویشکانی ئامادەیی تەواویان هەیە.
یاریدەری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها وتی: هێز و دەسەڵاتمان بەرفراوانەو دوژمن بەهۆی لاوازبوونی لە گەیشتن بە تواناو دەسەڵاتی ئێمە، شێت بووە.
شێخ نەعیم قاسم ڕوو لە خەباتگێڕانی خۆڕاگریی وتی: دڵنیا بن ئێمە لە یەک بەرەداین و سەرکەوتن بۆ ئێمەیە.
یاریدەری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا هەروەها پێی داگرت: بێتوو لەهەر دۆخێکدا ڕێبەری حیزبوڵڵا بکرێتەئامانج، داڕشتی حیزبوڵڵا بەجۆرێکە کە چەندین نوێنەر و جێنشینی بۆ ڕێبەرایەتی هەیە.
شێخ نەعیم قاسم بەئاماژە بەوەی کە لە نزیکترین کاتدا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا هەڵدەبژێردرێ، پێی داگرت: دڵنیاین کە دوژمن، ئامانجەکەی مسۆگەر ناکاو ئێمە، سەرکەوتووی ئەو گۆڕەپانە دەبین.
وتیشی: ئەگەر ئیسرائیل پێی وایە کە بڕیاردانی بۆ دڕندایەتی کردن، ئامانجەکەی دێنێتەدی، بزانێ و ئاگادار بێ کە لە وەهم و خەیاڵات دایە.