کاربەدەستێکی پێشووی زایۆنی لە مەبەست وئامانجەکانی دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر لوبنان قسە دەکات
ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشتی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاندکە مەبەست لە دەستدرێژکاری ئەم ڕژێمە بۆ سەر لوبنان ، کۆچ پێکردنی خەڵکی باشووری ئەم وڵاتە، گەڕانەوەی دانیشتووانی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە باکووربۆ ماڵەکانیان ودامەزرانی ناوچەی ناوبڕی ئاسایشتی " شۆرەی ئاسایشتی ناوبڕ"'
" مونیربن شوبات" ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشتی ناوخۆیی ئیسرائیل لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی عێبری " ئیسرائیل هیۆم" دەستی دایە لێکدانەوەی پەلاماری زەوینی ئەم ڕژێمە بۆ سەر باشووری لوبنان .بن شوبات وتی کە مەبەستی سەرەکی ڕاگەێندراو لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لەبارەی شەڕی دامەزراو دۆخی باشی بۆ گەڕانەوەی ئەمنی دانیشتووانی شارۆچکە کانی باکووری ئیسرائیل " سنووری لوبنان وسەرزەویەفەلەستینیە داگیرکراوەکان " بۆ ماڵەکانیانە. ناوبراو وتی کە مەبەستی یەکەم لەناوبردنی هەڕەشەی پەلامار بۆ سەرسەرزەویەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیل لە ناوخۆ دایە. بۆئەم مەبەستەدەبێ متمانەمان بێت کە حیزبۆڵڵا لە ناوچەی سنووری دا نیە وتونێلێکیش لە ئارادانیە.
بە قسەی بن شوبات" مەبەستی دوهەم لە ناوبردنی هەڕەشەی ئاگرباری دژە تانکی زرەییە کە لەساڵی ڕابردوو زیانی بەرچاوی گەیاندووە. بۆ دەستڕاگەیشتن بەم مەبەستە پێویستە هێزەکانی حیزبۆڵڵا لە بەرتەسکی هەڕەشە-ی دە هەتا ١٤ کیلومێتری ، دەربازبن. لە دڕێژەیش دا وتی: مەبەستی سێهەم پاڕاستینی ئەم دۆخە لە دڕێژخایەن دایە کە گرینگایەتی ئەم ئاستەنگە کەمتر لە پیش نیە. بن شوبات وتی: یەکەم مژار بۆ بەدی هاتنی ئەم مەبەستانە، بەدی هاتنی ناوچەیەکی ئاسایشتی ژێر کۆنترۆڵ وحوزۆری سەربازی ئیسرائیل لەوێ دایە کە کۆنترۆڵ کردنی هەڕەشە ناوبراوەکان دەستەبەر دەکات بەڵام هەروا بەردەوام کرانی شڵەژاوی سەربازی وتێکەڵچوونی سیاسی لەگەڵ دایە وخەرجی قورسیشی دەوێت کە بەهاسانی قەرەبوو ناکرێتەوە بەتایبەت ئەمەکە ئەم دواییانە سوپا بە چوونە ناو زەلکاوی لوبنان تووشی شوک بووە. وتیشی: مژاری دووهەم بۆ بەدی هاتنی مەبەست وئامانجە ناوبراوەکان ، کۆتایی دان بە حوزۆری سەربازی لەکەرتی سنووری وڕێگەچارەی سیاسیە کە شانسی سەرکەوتن لە وەها حاڵەتێکدا زۆرنیە چونکە کاتێک هێزەپیادەکانی سوپا لەوێدا ئامادە نەبن ، هەرجۆرە کاروکردە لەلایەن خۆڕاگری، ئاستەنگیکی جیدی لە نزامی سیاسی وسەربازی لەمەڕ چۆنیەتی وەڵام دانەوە بەدی دینێت. وتیشی: ترس لەتەشەنای هەمدیسانی ئاڵوزی بەسەرنجدان بە خەرجە قورسەکانی سیاسی وئاسایشتی، کاربەدەستانی بڕیاردەربەرو سازان هان دەدات کەوایە دوژمن بەهاسانی دەتوانێ لە ناوخۆی ناوچەی ناسەربازی توانایی وهێزو دەسەڵاتی خۆی دەس بخاتەوە. بە قسەی بن شوبات ، مژاری سێهەم بۆ بەدی هاتنی ئامانجەکان ، تۆکمە کردنی پەلاماری سەربازی ئیسرائیل وبەدی هاتنی ناوچەیەکی ناوبڕی ئاسایشتی بەدوور لە خەڵک لە سەرانسەری سنوور هاوڕێ لەگەڵ حوزۆری سەربازی سوپای زایۆنیستیە.
.