تشرینی یه‌که‌م 06, 2024 08:36 Asia/Tehran
  •  پەلاماری تازەی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر زاحییەی بەیروت

رژیمی زایۆنیستی ئەمڕۆ چەندین جار، زاحییەی بەیروتی بۆردومان کرد.

میدیاکانی لوبنان پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ڕایانگەیاند؛ رژیمی زایۆنی چەندین جار ناوچەی زاحییەی بەیروت هەڵکەوتوو لە باشوری پایتەختی لوبنانی بۆردومان کردووە. بەپێی ڕاپۆرە بڵاوکراوەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی ئیسرائیل تائێستا چەندین جار ئەو ناوچەیان بۆردومان کردووە. ئەو سێ پەلامارە لەسەر سێ ناوچەی "ئەلمریجە" و گەڕەکی "ئەلحەریک" چڕبوونەوە.

ناوچەی ئەلمەریجەش ئەمڕۆ دوو جار بۆردومان کرا. رژیمی ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوانزە جار زاحییەی بەیروتی داوەتە بەرپەلامار. هەواڵدەریی لوبنانیش ڕایگەیاند، سێیەم شەپۆلی پەلامار بۆسەر زاحییەی باشوری بەیروت ئەنجامی گرتووە. بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی نیشتمانیی لوبنان، هێرش بۆسەر"مەجدەل سەلم" شەهیدێک و بریندارێکی لێکەوتەوە. کەناڵی هەواڵیی ئەلمەیادینش ڕایگەیاند، درۆنێکی سوپای داگیرکەری زایۆنی، ماڵێکی لە ناوچەی "زوطر شرقی" پارێزگای نەبەتییە بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە سێ شارومەندی لوبنانی شەهید بوون.

سەرپەیڤ