تشرینی یه‌که‌م 06, 2024 17:48 Asia/Tehran
  • نوێنەری بزوتنەوەی جەهادی ئیسلامی: ئەمریکا شەریکی جەنایەت وتاوانی داگیرکەر لە دژی خەڵكی فەلەستینە

ناسرئەبو شەریف نوێنەری بزوتنەوەی جەهادی  ئیسلامی لە تاران لەوتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم وتی: ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە داکۆکی تایبەتی وبێ وێنەی ڕۆژئاوا وئەمریکا دڕێژە ئەدات بە جەنایەکان ودەستدرێژکاریەکانی خۆی لە غەززە ومەبەستی لە ئەنجام دانی ئەم فەرمانبەریەتیە لەناوبردنی نەتەوەی فەلەستینە

ئەبو شەریف لەم وتووێژەدا بە ئامادەبوون لە بەرنامەی " سەباح جدید" بۆ کەناڵی ئەلعەلەم ئاماژەی دایە شەراکەتی تۆکمە وتەواوی ئەمریکا لە جەنایەتەکانی داگیرکەران لە دژی خەڵکی فەلەستین وپیداگرت" ئەمریکا بە زیاترلە پەنجا هەزارتەن مادەی تەقەمەنی پیشکەوتە ویارمەتی دراڤی زیاترلە بیست ملیۆن دۆلاری بە زایۆنیەکان داکۆکی کرد لە جەنایەتەکانیان لە غەززە. وتیشی" وێژدانی ئینسانی لە جەریانی دەستدرێژکاریە بەردەوامەکان بۆ سەر غەززە مردووە ، چۆنکە هیچ حەرەکەتێکی ڕاستیەقینە لە لایەن ڕێکخراوە وحکۆمەتەکان بۆپیشگیری کردن لەم دەستدرێژکاریانە ئەنجام نابێت وهەموو قسەگەلیک کە لیرە ولەوێ لەبارەی غەززە دەکرێت بۆ کوژراندنەوە ولەناوبردنی وێژدانی خەڵکی جیهانە وئێمە لە ڕاستی دا بێجگە لە مرۆڤە ئازادەکان کەلەسەرانسەری جیهان هاتنە ناو شەقامەکان وخۆپیشاندانیان ساز دا ولافیتە یان هەڵگرت ، شایەتی ڕەوتی لەبیربرانەوەلە بارەی ئەوشتە لە غەززە دا تێ ئەپەڕێت بووین .

ئەبو شەریف ئاماژەی دایە دۆخی ئێستاکە لەڕۆخی خۆرئاوایی ووتی: ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل لەکاتی دامەزرانی هەرئەوشتەی کە هیی فەلەستین وفەلەستینیەکان بووە ،داوەتە بەر پەلامار ودەسڕێژ وئێستاکە بۆ خۆی دەرفەتێکی مێژوویی لەمەڕ دەرکردنی فەلەستینیەکان لە سەرزەوینی خۆیان وکەم کردنی بەرینایی خاکیی سەربەوان ، دێنیتە بەرچاوی خۆی وهەروەکوو دڵوپێکە کە لەبەر لاوازبوونی نائاوەزمەندانەی حکۆمەتە عەرەبیەکان بە مەشروعیەت وڕەوا بوونی ڕۆژئاوایی وئەمریکایی خۆیان لە ناوسەرزەوینی مێژوویی، بوونێکی هەرچەندە ساختە چیانەی دروست کردووە. ئەم کاربەدەستە فەلەستینیە لەدڕێژەی وتووێژی خۆی لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم وا کۆتایی دابە قسەکانی ووتی: زایۆنیەکان کەمەبەستی سەرەکیان لەناوبردنی فەلەستینیەکان، بەداگیرکردنی خاک وسەرزەوینەکەیان ودەرکرانیان لەوێ، لەگەڵ خەلکێک ڕووبەڕوو بوونەتەوە کە ئەرکمەندن بە سەرزەوینەکەیان وخۆڕاگری نائاساییانە وتایبەت وئەفسوناویان لە خۆ نیشان داوە کە جیهانی چاوەڕوانی نەدەکرد. ناوبراو جەختی کرد کە ڕژێمی داگیرکەر بەناچاری لەناو دەچێت وخۆڕاگری زووتر ڕژێمی زایۆنی لە کۆتایی نزیک دەکاتەوە.

 

سەرپەیڤ