حەیفا لەژێر ئاگرو"ئیسرائیل" لە خەون وخەیالی لەناوبردنی خۆڕاگری
ڕژێمی زایۆنی سەرباری بۆمبارانی بێ وچانی گۆندە سنووریەکانی لوبنان بۆ شەشەمین ڕۆژی بەردەوام لە دەسپێکرانی مانور ومەشقی پەلاماری زەوینی، هێشتا نەیتوانیوە بچێتە ناو هیچکام لە گۆند وشارۆچکە سنووریەکانی لوبنانەوە
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلئەخبار، سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە هەرجارپەلاماربۆدزەکردنە ناو خاکی لوبنان هەرلە هەمان یەکەم هەنگاودا، لەگەڵ خۆڕاگری خەباتکارانی حیزبۆڵڵا ڕووبەڕوودەبنەوە. زیاترلەوە خەباتکارانی خۆڕاگری، هاوکات، بێ وەستان بنکە وناوەندی کۆبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی داگیرکەر بەرلەچوونە ناوخاکی لوبنان، لەناوخاکی فەلەستینی داگیرکراو ، ئەگرنە ژێر ئاگر. حیزبۆڵلا شەوی ڕابردوو یەکشەممە ناوەندی حەیفای بە موشەکی قورس دایە بەرپەلامار. میدیاکانی ڕژێمی داگیرکەر دانیان نابەوەداکە پەدافەندی ئاسمانی ئەم ڕژێمە نەیتوانیوە هیچ کام لەو موشەکانە پێوشوێن بگرێت لە ڤیدیۆدانراوەکان لە لایەن شارۆچکە نشینانی خۆجیی دادەرکەوتووە، زیان وخەساری قورس لەبیناکان ، ناوەندەکانی بازرگانی وشەقامەکانی ئەم شارە کەوتووە وهەموو خەڵکی ئەو شارە شەو لە ناوحەشارگەکان دا بوونە. ڕژێمی زایۆنی سەرباری چڕبوونەوە لەسەر هێزە تایبەتە زەوینیەکا ن وهەوڵ بۆ هێنانی تانک وکەرەسە وئامیری قورس بۆ ناو خاکی لوبنان ، لەگەڵ خۆڕاگری خەباتکارانی حیزبۆڵڵا ڕووبەڕوو بووەتەوەهەرلەم بوارە زیاترلە پێنج تانکی ڕژێمی داگیرکەر هەرلەسەرەتای ئۆپراسیۆنەکەدا تەقیندراونەتەوە. وادیارە کەئەم ڕژێمە زیاترلە هەرشتێک لەدووی وێنەگرتن لە پێشکەوتنی سەربازی خۆی لەناو خاکی لوبنان دایە. کەوایە هەرجار هێزەکانی خۆی دەباتە ناوگۆندە سنووریەکان وئەوان دەخاتە بەر گوللە وتەقە، بەم حاڵە هەمدیسان دەگەڕێتەوە وهێزی زۆرتر دینیتە ناومەیدان ، تەنیا لەبەرئەوەی کە لە بڕێک لە ماڵە کۆنەکان دا لەمەودای چەند دەمێتری سنوور وێنە بگرێت. بەڵام هەرجار بە تەحموڵ کردنی زیان وخەساری قورسترناچارئەبێت لە پاشەکشە بکات. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکایش ڕایگەیاند : گوشاری سەربازی ئیسرائیل لەسەر لوبنان دەتوانێ یارمەتی بدات بە دیپلۆماسی. بەڵام ئەگەری هەیە ببێتە هۆی هەڵەی موحاسیباتی وکەڵکی ناڕەوا وەرگرتن. ئەم وەزاڕەتخانەیە بانگەشەی کرد کە ئیسرائیل مافیەتی بە پەلامارکردنەسەر توندڕەوان لە خۆی بەرگری بکات بەڵام نابێ پەلامار بکاتەسەر ژێرخانە ناسەربازیەکان. ئەمەلە حاڵێکدایە کە" بتسئیل سمۆتریش" وەزیری دارایی توندڕەوی ڕژێمی داگیرکەر وتی: ناکرێ کۆتایی بدرێت بە شەڕ مەگەرئەوەی کە حەماس لە غەززە لەناوبچێت وئیتر توانایی ئاوەدانکردنەوەی نەبێت. تەنیائاوەها یە کە دەتوانین سەرقالی شارۆچكە دروستکردن بین لەغەززە. ڕەتی حیزبۆڵلا بنین هەتا ئەوبەری ڕووباری "لیتوانی" وحکۆمەتی ئێران لەناوبەرین /.