سوپای ڕژێمی زایۆنیستی هەواڵی دا لەدەسپێکرانی پەلاماری زەوینی تیپی ٩١ی ئەلجەلیل بۆسەرباشووری لوبنان
ئەلقودسەلعەرەبی بەگیڕانەوە لە هەواڵدەری "dpa"ی ئاڵمانیا ڕاپۆرتی دا : ئاویخای ئادرعی " وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنی بە بڵاوکردنی یادداشتێک لە کەناڵی ئیکس وتی: هێزەکانی ئەلجەلیل داگری تیپی یەدەکی سێ، و"تیپی یەدەکی هەشت" وتیپی ناحالی باکووری ٢٢٨ دەستیان داوە بە پەلاماری بەرتەسکی زەوینی بە مەبەستی دیارێکراو لە باشووری لوبنان
وتیشی: تیپی ئەلجەلیل لەسەرەتای شەڕهاوکات لەگەڵ پەلاماری جۆربەجۆربۆ سەر بنکە وناوەندی دوژمن وژێرخانەکانی لە باشووری لوبنان لە زەوی وئاسمانەوە پەلاماری کردووەتەسەر باشووری لوبنان.وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها وتی کە لەماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە هێزەکانی ئەم ڕژێمە سەدان جۆرە پەلاماریان ئەنجام داوە ودەیان کەسیان کۆشتووە. ناوبراووتی کە تیپی ٧٦٩ هەروا لە سنوورەکان دا خەرێکی شەڕە. ئادرعی" لەگۆندیەکانی لوبنان داوای کردووە ماڵەکانیان بەجێ بهێڵن وهەتا ئاگادارنەکراونەتەوە نەگەڕینەوە بۆ ئەوێ /.