قسام بنکەو ناوەندەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ساڵوگەڕی دەستپێکرانی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا موشەک باران کرد
گۆردانەکانی قسام لقی سەربازی بزوتنەوەی حەماس لە ساڵوگەڕی دەستپێکرانی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا بە پەلاماری موشەکی بەربڵاو بنکە وناوەندەکانی ڕژێمی زایۆنیستیان تێک شکاند
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، گۆردانەکانی قسام لقی سەربازی حەماس لە ساڵوگەڕی دەستپێکرانی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا ماڵپەڕی سەربازی"سوفا" کۆبوونەوەی هێزە داگیرکەرە ئیسرائیلیەکان لە تێپەڕگەی زەوینی ڕەفەح ودەوروبەری شارۆچکەی "حولیت وناوەندی پەلاماری دوژمن لە بنکەی سەربازی کرم ئەبوسالم"ی بە موشەکی کورتبڕی ١١٤ میلیمێتری ڕجوم تێکشکاند.هەروەها هەواڵدەری سەما"ی " فەلەستین لەم بوارە ڕاپۆرتی دا: گۆردانەکانی قسام چەند ساعەت لەمەوبەر لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی دەستپیکرانی شەڕی باهۆزی ئەقسا لە حەوتەمی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردوو، ڕایگەیاند: لە وەها ڕۆژودەقەیەک دا" لە ساڵی ڕابردوو" خەباتکارانی قسام لە لەمپەرە سنووریەکان تێپەڕێن وبنکە وناوەندە سەربازیە ئیسرائیلیەکان وشارۆچکە زایۆنیەکانیان لە دەوروبەری کەرتی غەززە خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان وسەربازان وشارۆچکە نشینانی داگیرکەریان کوشت یان برینداروکەڵەپچە کرد/.
ژماری موشەک وخۆفڕە هاوێژراوەکان بەرەوسەرزەویە داگیرکراوەکان لە ماوە ی یەک ساڵ شەڕ
سوپای ڕژێمی زایۆنی ژماری موشەک وخۆفڕە هاوێژراوەکان بەرەو سەرزەویە داگیرکراوەکانیان لە ماوەی یەک ساڵ شەڕلەغەززە بەم جۆرەیەڕاگەیاند : نزیک بە ١٣٢٠٠موشەک لە کەرتی غەززە و١٢٤٠٠ موشەک وخۆفڕلەلوبنان، هەروەها ١٨٠ موشەک وخۆفڕ لە یەمەن بۆ سەرزەویە داگیرکراوەکان هاوێژراوە.لەم ڕاپۆرتە دا هاتووەکە ٤٠٠ موشەک وخۆفڕ لەئێران وشەست موشەک وخۆفڕلە سووریایش هاوێژراوە بەرەو سەرزەویە داگیرکراوەکان. شایانی باسە کە خۆڕاگری فەلەستین بەڕێبەری حەماس لە بەیانی حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ ڕێککەوتنی پازدەی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٢هەڵمەتی غافڵگیرکەرانەی تایبەت بە پەلاماربۆ سەرشارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە نزیک غەززە دەستپێکرا ووێڕای دەستبەسەرداگرتنی بنکە وناوەندەکانی سوپای ئیسرائیل دەیان زایۆنیست یەخسیرکراوان . ڕژێمی زایۆنی لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ شەڕی ماڵوێرانکەری لەدژی کەرتی غەززە دەستپێکردووە. لەم ماوەیەدا سەتی ٧٠ لە ماڵ وژیر خانەکانی کەرتی غەززە ڕۆخێندراون وگەمارۆی توند ودژە مرۆڤی لە چوارچێوەی سزادانی بەکۆمەڵ لە تەنیشت قات وقڕی وبرسیەتی بێ وێنە سەپێنراوە بەسەر فەلەستینیەکانی غەززە. بە پێی هەموو ئەم جەنایەتانە ، ڕژێمی زایۆنی دانی ناوە بەوەدا کە دوای نزیک دوانزە مانگ شەڕ، نەیتوانیوە دەستی ڕابگات بە مەبەست وئامانجەکانی لەم شەڕە دا، وەکوو لە ناوبردنی بزوتنەوەی حەماس وگەڕاندنەوەی یەخسیرانی زایۆنی لە کەرەتی غەززە.