ئەنساروڵای یەمەن پێیداگرت لەسەر بەردەوامبوونی داکۆکییەکانی لە غەززە و لوبنان
ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن لە لێدوانێکدا پێیداگرت لە سەر ناکاریگەربوونی سیاسەتی تیرۆری ڕێبەرانی خۆڕاگری لەسەر بەرەی خۆڕاگری بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی و بەردەوامبوونی هەڵوێستەکانی وڵاتەکەی لە پێناو پاڵپشتی کردنی غەززە و لوبنان.
"حزام الاسد " ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن دیسان پێیداگرت لەسەر هەڵوێستی پاوەجێ و نەگۆڕی وڵاتەکەی لەبارەی پشتیوانی کردنی خۆڕاگریی فەلەستین و لوبنان و وتیشی: ئێمە وەک گەلی موسڵمان و عەرەبی یەمەن و وەکوو بەشێک لە بەرەی جەهاد و خۆڕاگری لەبەر ئەرکی ئایینی، ئەخلاقی و مرۆییمان لە تەنیشت گەلی لوبنان دەمێینەوە کە کە کەوتوونەتە بەر شاڵاوی دەسدرێژیی دڕندانەی ئیسراییل بە پشتیوانیی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی. ئێمە ئەوەی لە دەستمان بێ دەیکەین هەتا ئەو کاتەی دەسدرێژییەکانی زایۆنییەکان کۆتایی دێت، هەموو هێز و توانامان دێنینە مەیدانەوە بۆ پاڵپشتی کردنی خۆڕاگریی لوبنان و ئەوە هەڵوێستیشمانە بەرامبەر بە غەززە.
ناوبراو سەبارەت بە تیرۆر کرانی "سەید حەسەن نەسروڵا" سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان پێیداگرت: تیرۆری سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان بە دەستی ئیسراییل، توانا و لێهاتوویی و ڕادەی بەرگەگرتنی خۆڕاگریی زیاتر دەکات و ئەوەش هەمان شتە کە پرۆسەی تیاچوونی ئیسراییل خێراتر دەکاتەوە.