تشرینی یه‌که‌م 13, 2024 12:39 Asia/Tehran
  • سات بە سات لەگەڵ ٣٧٣هەمین ڕۆژی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لەگەڵ غەززە/ بەردەوامکرانی بۆمبارانی ئۆردوگاکانی نوسیرات وئەلبریج

لەحاڵێکدا کەشەڕلەدژی غەززە چووەتە ناو٣٧٣هەمین ڕۆژی خۆی ،سوپای داگیرکەری ئیسرائیل پەلامارە سەربازیەکانی خۆی لە باکووری کەرتی غەززە ی بەردەوام کردووە

ئەم ڕژێمە داگیرکەرە نۆڕۆژە کە بەجێبەجێ کردنی گەڵاڵەی بە ناو" گەڵاڵەی ژنڕاڵەکان"  ناوچەی جبالیا، بەیت حانون وبەیت لاهیابە مەبەستی ئامادەکردن بۆ کۆچ پێکردن وئاوارەکردنی فەلەستینیەکان گەمارۆداوە ودەستێکردووەبە جیاکردنەوەی باکووری غەززە لەباقی ناوچەکانی ئەم کەرتە.هەرلەم پێوەندیە دا، نوسینگەی میدیایی حکۆمەتی غەززەدوێنێ شەممە ڕایگەیاند" سوپای زایۆنی خەرێکی پەرەپیدانی بەرەکۆژی لە جبالیا وپارێزگا باکووریەکانی غەززەیە ولە فریاکەوتنی خزمەتکارانی ئامبۆڵانس وبەرگرت مەدەنی لە بردنە دەری تەرمی زیاترلە ٧٥ کەس لە ژماری ٢٨٥ شەهیدێک کەلە هەشت ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن داگیرکەرانی جەنایەتکاری زایۆنی شەهیدبوونە ، پیشگیری دەکات.داگیرکەرانی زایۆنی هەروەها بە کێشە وئاستەنگ نانەوە ولەمپەر دروست کردن خاکی باکووری غەززە ی لە باقی ناوچەکان جیاکردووەتەوە وهاوکات دەیان ماڵی لە ئۆردوگای جبالیا بە کەڵک وەرگرتن لە " ڕوباتەکانی" تەقینەوەیی ، تەقاندووەتەوە کە بەهۆیەوە دەیان کەس شەهید وبرینداربوونە .

میدیا فەلەستینیەکان ڕاپۆرتیان داکە ناوچەکانی ڕۆژئاوایی ئۆردوگای نوسیرات لە ناوەندەکانی کەرتی غەززە دراوەتە بەرگوللەی ڕژێمی زایۆنی.

میدیا فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند کە فڕٶکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی پەلاماریان کردووەتەسەر شاری بنی سوهیلە لە ڕۆژهەڵاتی باکووری شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە. میدیا فەلەستینیەکان هەروەها ڕایانگەیاند کە فڕٶکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی دوو پەلاماریان کردوەتە سەر ناوچەی ئەلمواسی لە ڕۆژئاوای ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە. میدیا فەلەستینیەکان ڕاپۆرتیان دا ئۆردوگای ئەلبریج لە ناوەندی کەرتی غەززە دراوەتە بەرپەلاماری تۆپخانەیی ڕژێمی زایۆنی. وتیشیان سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی چەند بینایان لە ڕۆژئاوای جبالیا ولە دراوسێیەتی ناوچەی ئەلسەفتاوی لە باکووری غەززە تەقاندەوەتەوە. سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ جیاکردنەوەی شاری غەززە لە ناوچەباکووریەکانی ، بەربەستی داناوە. داگیرکەران لە دەستدرێژکاری بەردەوامی خۆی بۆماوەی نۆڕۆژ هەوڵ ئەدەن هەتا شارلە ناوچە باکووریەکان جیا بکەنەوە وهەرلەم پێناوەدا، بە تەقاندنەوەی دەیان ماڵ لە ئۆردوگای جبالیا بە کەڵک وەرگرتن لە ڕوباتی تەقینەوەیی" دەیان فەلەستینیان شەهید وبریندارکرد. هەروەها لە بۆمبەباران کردنی ئۆردوگای جبالیا لە باکووری ئەم کەرتە ، چوارفەلەستینی شەهیدبوونە وژمارەیەک برینداریشی لیی کەوتووەتەوەوبەسەرند دان بە شپرزە بوونی حاڵی بڕیک لە برینداران چاوەڕوانی دەکرێت ژماری شەهیدانی ئەم جەنایەتەی زایۆنیەکان لەم ناوچە پەرەبستینێت.

 

 

سەرپەیڤ