تشرینی یه‌که‌م 13, 2024 14:36 Asia/Tehran
  • پشت ڕاستکرانەوەی پەلاماری بە خۆفڕی حزبۆڵلابۆ سەر تلاڤیڤ

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان بەرپرسایەتی پەلاماری بە خۆفڕبۆسەر تلاڤیڤ وگردوپەڕەکەی گرتە ئەستۆ

بەپێی ڕاپۆرتی ئەرکانی زانیاری گەیاندنی شەڕی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ، حزبۆڵڵای لوبنان لە بیست وسێهەمین بەیاننامەی خۆی لە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی ڕٶژی هەینی بەچەند خۆفڕی خۆکوژ پەلاماریان کردوەتە سەر تلاڤیڤ وگردوپەڕی. خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ڕایگەیاند کە ئەم پەلامارە لە سەروبەندی پشتیوانی وداکۆکی کردن لە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە وخۆڕاگری بوێرانە وبەشەرەفانەی ئەوان وبەرگری کردن لە لوبنان ونەتەوەکەی وپەلامار بۆ سەرشاروگۆندەکان وکەسانی ناسەربازی ئەنجام بووە.

سوپای ڕژێمی ئیسرائیل لە دوهەمی ڕەزبەری ١٤٠٢ پەلاماری بەربڵاوی بۆسەرناوچەجۆربەجۆرەکانی لوبنان دەستپێکرد کەهەتا ئەم کاتەیش هەروا بەردەوامە. بەپێی ڕاپۆرتی وەزاڕەتی تەندروستی لوبنان  پەلامارەکانی ئەم ڕژێمە هەتا ئێستاکە سەدان شەهید وهەزاران برینداری لێکەوتووەتەوە. حزبۆڵڵای لوبنان یش لە بەرامبەر وەبەرپەلاماردرانی کەسانی سیڤیل وناسەربازی لەم وڵاتە بێدەنگەی نەکردووە وهەڵمەتی جۆربەجۆری لەدژی بنکە وناوەندوشارۆچکە ئیسرائیلیەکان لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو لە فەرمانی کارداناوە. وەزاڕتی تەندروستی لوبنان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە لە هەشتەمی ئۆکتۆبرڕێککەوتی  شازدەی ڕەزبەری ١٤٠٢هەتا ڕۆژی هەینی دووهەزارو٢٥٥ کەس لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی شەهید ودە هەزارو٥٢٤ کەسی تریش برینداربوونە .

 

سەرپەیڤ