تشرینی یه‌که‌م 14, 2024 12:22 Asia/Tehran
  •  ٦٧ سەربازی کوژراووبرینداری  زایۆنی بەهۆی پەلاماری بەخۆفڕی حزبۆڵڵا بۆ سەر باشووری حەیفا / حزبۆڵڵا : هەڵمەتێکی بەرفراوانی لە خۆفڕی هێرشبەرانە ئەنجام دا

ژماری زیانی سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە پەلاماری بەخۆفڕی حزبۆڵڵا بۆ سەر بنکە وناوەندی سەربازی تیپی گولانی لە باشووری حەیفا چوارکوژراوو شەست وحەوت برینداری لێکەوتەوە

بەپیی ڕاگەیاندنی میدیا عێبریەکان، ئاماروڕێژەی کوژراوان وبریندارانی ڕژێمی زایۆنی بە هۆی پەلاماری بەخۆفڕی شەوی یەکشەممەی حزبۆڵلابۆ سەر ناوەندی کۆبوونەوەی سەربازانی زایۆنی لە بنکەی سەربازی گولانی لەناوچەی بنیامینالە باشووری حەیفا بۆ چوارکوژراوو٦٧ برینداربەرزبوویەوە. بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەلەستینیەکان پەلاماری بەخۆفڕی حزبۆڵڵا بۆسەرناوەندی کۆبوونەوەی سەربازانی زایۆنی لە بنکەی سەربازی تیپی گوڵانی ئەنجامی گرتووە.میدیاعێبریەکان بەرلەمە ژماری برینداران بە هۆی پەلاماری بە خۆفڕی حزبۆڵڵابۆ سەر بنیامینا لە باشووری حەیفای لەبیست هەتا چل بریندارڕاگەیاندبوو.ڕادیۆ سوپای داگیرکەریش بە گیڕانەوە لە سەرچاوە سەربازیەکان ڕایگەیاند: پەلاماری بنیامینا لەلایەن خۆفڕەکانی حزبۆڵڵاوە ئەنجام بووە خوێناویترین پەلامار لەسەرەتای شەڕهەتا ئێستا دێتە ئەژمار. ئیسرائیل هیومیش ڕاپۆرتی دا کەبەرلە وێکەوتنی خۆفڕ،ئاژێری هۆشداری دان دەنگی دەرنەهاتووە.

 

 

سەرپەیڤ