ڕژێمی زایۆنی پەلاماری هەمدیسان بۆسەرناوچە ئاوەدانەکانی گردوپەڕی بەیروتی دەستپێکردەوە
ڕژێمی زایۆنی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی هەینی بەدواوە، ناوچەی ئاوەدانی گردوپەڕی باشووری بەیروتی دایە بەر پەلامار
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوابەدوای پەلاماری بەیانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەربینایەک لەگەڕەکی"حارەحریک" لە گردوپەڕی باشووری بەیروت دەنگی تەقینەوەی سەرچاوەگرتوولەم پەلامارە بیستراودوکەڵێکی خەسیش ناوچەکەی گرتەوە. سوپای ڕژێمی زایۆنی بەبیانی پەلاماربۆسەر دامەزراوەکانی حزبۆڵڵا لە دانیشتوانی ناوچەی پەلامارلیدراو لە گردوپەڕی باشووری بەیروت ودانیشتوانی بیناگەلێک کە لە مەودای ٥٠٠ مێتری ئەوێ دان، داوای کردبوو ماڵەکانیان چوڵ کەن /. فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم ڕژێمە بەبیانوی پەلاماربۆ سەر حزبۆڵڵا ، هەمووکات ناوچە ئاوەدانەکانی باشووری لوبنان ئەدەنە بەرپەلامار. هەرلەم حاڵەدا حزبۆڵڵای لوبنان یش بەبڵاوکردنەوەی کلیپێک هۆشداری دایە ڕژێمی زایۆنی بەندەری حەیفایش وەکوو شارۆچکەکانی کریات شمونە وئەلمەتلە لە داگیرکەران چوڵ ئەکات. ڕژێمی زایۆنی شەوی دوشەممە دووی ڕەزبەر پەلاماری بەربڵاوی بۆ سەرناوچە جۆربەجۆرەکانی باشووری لوبنان دەستپێکرد.