عەراقچی لەگەڵ عەبدوڵڵای دوهەم پاشای ئوردون دیداروڕاوێژی کرد
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کەبەمەبەستی دیدارلەگەڵ کاربەدەستانی ئوردونی لە ئەمان دایە، لەگەڵ پاشای ئەم وڵاتە دیدارووتووێژی کرد
سەییدعەبباس عێراقجی ، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەر بۆ ئەمان لەگەڵ عەبدوڵڵای دوهەم ، پاشای ئوردون دیداروڕاوێژی کرد. عێراقچی وعەبدوڵڵای دوهەم ، لەم دیدارەدا لەبارەی گرینگترین پرس ومەسەلە وگۆڕانکاریەکانی ناوچەیی بیروڕایان گۆڕیەوە.وەزیری دەرەوەی ئێران پاش ئەمەیش لەگەل "ئایمن سەفدی" هاوشانی ئوردونی خۆی دیداری کردبوو. وەزیرانی دەرەوەی ئێران وئوردون لەم دیدارەدا لە بارەی مژارە بەرهۆگریەکانی دوولایەن لە پێوەندی دوولایەنە وگۆڕانکاریەکانی ئەمدواییەی ناوچە بیروڕایان گۆڕیبوەوەوپێکەوە ڕاوێژیان کردبوو.شایانی باسە ئەمەیەکەمین سەفەری کاربەدەستی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئوردونە لە ساڵی ٢٠١٤ هەتا کوئێستاکە .پاش ئەمەیش وەزیری کاروباری دەرەوە لە سەروبەندی ڕاوێژکاریەکانی ناوچەیی لەبارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی غەززە ولوبنان وهەوڵ بۆ ڕاگیرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان ، سووریا، عەرەبستان ، قەتەر، عێراق وعومان سەفەری کرد ولەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی ئەو وڵاتانە باس وڕاوێژیان کرد وبیروڕایان گۆڕیەوە.