تشرینی یه‌که‌م 16, 2024 15:29 Asia/Tehran
  • ئامادەباشی تلاڤێڤ دوابەدوای هەڵمەتی خۆڕاگری/ حەماس وجەهادی ئیسلامی بەرپرسایەتیان گرتە ئەستۆ

دوابەدوای هەڵمەتی خۆبەختکارانەی شەوی یەکشەممە لەشاری تلاڤێڤ ، دەزگەی ئاسایشتی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنی" شاباک" وپۆلیسی ئەم ڕژێمە ئامادەباشیان ڕاگەیاند

میدیا زایۆنیەکان ڕاپۆرتیاندا کە دوابەدوای هەڵمەتی دژە زایۆنی لەتلاڤێڤ، پۆلیس وشاباک لەبەرزبوونەوەی ئاستی ئامادەباش لەم شارە هەواڵیان دا ولەزایۆنیەکان داوایان کرد کە هۆشیاربن .هاوکات گۆردانەکانی شەهید" عیزەدین قسام " لقی سەربازی بزوتنەوەی حەماس و"سرایا قودس " لقی سەربازی بزوتنەوەی جەهادی ئیسلامی، ئەمڕۆلەبەیاننامەیەکدا بەرپرسایەتی هەڵمەتی شەهادەتخوازانەلە تلاڤێڤ یان گرتە ئەستۆ.

گۆردانەکانی قسام لەم بەیاننامەیەدا ڕایانگەیاند: ئێمە پشت ڕاستی ئەکەینەوە هەتا کاتێک کە قەڵاچووکردنی داگیرکەران، ئاوارەکردنی کەسانی ناسەربازی وبەردەوامکرانی تیرۆردرێژەی بێت ، هەڵمەتی خۆبەختکەرانە لەناوخۆی سەرزەویە داگیرکراوەکان، دەگەڕێتەوە بۆ هێڵی بەرایی. شاباک ئەمڕۆپشت ڕاستی کردەوە کە تەقێنەوەی شەوی یەکشەممەلەتلاڤێڤ دژە زایۆنی بووە وبەڕێوەبەری هەڵمەتەکە خەڵکی نابلۆس هەڵکەوتوو لە ڕۆخی خۆرئاوایی بووە. ژێدەرەهەواڵیەکانی زایۆنی شەوی یەکشەممە ڕاپۆرتیان دا کە تەقینەوە ی تلاڤێڤ بەهۆی بۆمبایەک وهەڵمەتێکی شەهادەتخوازانە بووە. بەقسەی ئەم سەرچاوانە ، کەسێک کە شەهید بووە، پشتیەنی تەقینەوەیی بووە ووەکوو شتێک بوومبەکە زووترلەکاتی دیاری کراو تەقیوەتەوە.

 

 

سەرپەیڤ