تشرینی یه‌که‌م 17, 2024 11:08 Asia/Tehran
  • نێویۆرک تایمز : بەڵگە وسەنەدی قەڵاچوو کردنی منداڵان لەلایەن تیرئەنگیوەکانی ئیسرائیلی لە غەززە

ڕۆژنامەی ئەمریکایی نێویۆرک تاێمزکە شەممەی ڕابردوو بە گیڕانەوە لە کارمەندانی بەشی دەرمان لە کەرتی غەززە بەڵگەوسەندی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە قەڵاچووکردنی بەئەنقەستی منداڵانی فەلەستینی بڵاوکردبووەوە،دوای ڕووبەڕووبوون لەگەڵ ڕەخنە وگازەندەی پشتیوانانی ڕژێمی زایۆنیستی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک جەختیان کرد لەسەر بەڵگە وسەنەدە بڵاوکراوەکان

بەپێی ڕاپۆرتی ڕایولیەوم ، ڕۆژنامەی ئەمریکایی نێویۆرک تاێمزڕۆژی چوارشەممە جەختی کرد؛ ئەوشتەی لەڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ڕابردووی خۆی بەگیڕانەوە لەکارمەندانی بەشی دەرمان لە غەززە وشەهادەتی ئەوان لە سەرئەوترسەی کە لەکاتی دەسپێکرانی شەڕ ولەدرێژایی جەناتی زایۆنیەکان لەم کەرتە شایەتی بووین، بڵاوکردوەتەوە بەگشتیی "دروستە" وڕەخنەوگازەندەی پشتیوانان وداکۆکیکارانی ئسیرائیل لەم ڕاپۆرتە بێ پایە وبنەڕەت بووە وهیچ هۆوهەگەرێکی نیە.

نێویۆرک تاێمز لە بەیاننامەی خۆی بە پشتیوانانی ڕژێمی ئیسرائیل کە بە شەهادەتی ٦٥ کارمەندی بەشی تەندروستی لە غەززە لەمەڕبەرەکۆژی وقەڵاچووی منداڵان لەلایەن تیرئەنگیوەئیسرائیلیەکانەوە ناڕەزایەتیان دەربڕێوە، وەڵامی داوەتەوە ئەم ڕەخنە وگازەندانەی بەبی بنەڕەت زانیوە وجەختی کردووە کە دروست بوونی

شەهادەی ئەم کارمەندانە بە پیی بەڵگە وسەندو وێنە وڤێدیۆ بڵاوکراوەکانی بەردەس پشت ڕاست کراوەتەوە وسەلمێندراوە. شایانی باسە بەپشتیوانی ئەمریکا، بەرەکۆژی بەردەوامی ڕژیمی ئیسرائیل لەغەززە بۆ ماوەی یەک ساڵە کە بەردەوامەو هەتا ئێستاکە نزیک بە  ١٤٠٠٠٠فەلەستینی شەهید کراون وفرەترلە ١٠٠٠٠کەسیش بێسەروشوێنن کە زۆربەیان ژن ومنداڵی بێ دیفاعن .

.

 

 

سەرپەیڤ