هێرشی ئاسمانی ئەمریکاوبەریتانیابۆسەر پێتەختی یەمەن / سەرچاوەی یەمەنی: پەلامارەکان هیچ کارتێکەریەکی لەسەر هەمارەکانی چەکەمەنی هێزە چەکدارەکان نەبوو
فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری ئەمریکایی- ئینگلیزی، چەند شوێن لە شاری سەنعاوسەعدەیان لە یەمەن بۆمباران کرد
هەرلەوحاڵەدا بڕێک لەمیدیا یەمەنیەکان هەواڵی بیسترانی دەنگی چەند تەقینەوە لە شاری سەنعای پێتەختی یەمەنیان دا دوابەدوای پەلاماری فڕۆکە دەستدرێژکارە ئەمریکی وبەریتانیاییەکان .
هەواڵدەری ڕەسمی یەمەن سەبا ڕایگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرە دەستدرێژکارە ئەمریکی وبەریتانیاییەکان لە سێ نۆرە ناوچەگەلیک لە سەنعای پێتەختی یەمەنیان بۆمبەباران کرد. دوابەدوای ئەم پەلامارانە سەرچاوەیەمەنیەکان ڕایانگەیاندکە پەلامارە ئەمریکی – بەریتانیاییەکان هیچ کارتێکەریەکیان لەسەر هەمارەکانی چەکی هێزە چەکدارەکانی یەمەن نەبووە.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا وئینگلیز دواجارڕۆژی سێشەممەناوچە گەلیک لە پارێزگەی حۆدەیدە لەڕۆژئاوای یەمەنیان بۆمباران کردبوو. شایانی باسە، ئەمریکا وئینگلیز بەیانی ٢١ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢ دوابەدوای بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، پەلاماربۆ سەر بنکە وناوەندەکانی ئەنساروۆڵڵای یەمەنیان دەستپێکرد. ئەم پەلامارانە دوای ئەوە ئەنجام بوو کە سوپای یەمەن لە ماوەی مانگەکانی بەرلەوە لە پشتیوانی کردن لە خۆڕاگری نەتەوەی فەلەستین لە کەرتی غەززە چەند گەمیی زایۆنیستەکان یاگەمیە نێردراوەکانی سەرزەویە داگیرکراوەکان لە دەریای سوور وتەنگەی بابولمەندەبی دایە بەر پەلامار.
هێزەکانی سوپای یەمەن ئەرکمەندبوونە هەتا کاتێک کە ڕژێمی زایۆنی پەلامارەکانی خۆی بۆسەر غەززە ڕانەگریت، پەلامار بۆ سەر گەمیەکانی ئەم رژێمە یاگەمیەکانی نێردراوی سەرزەویە داگیرکراوەکان لە دەریای سووربەردەوام دەکەن .
.