تشرینی یه‌که‌م 19, 2024 08:47 Asia/Tehran
  • لەوتاردانێکدا بە بۆنەی شەهادەتی سنوار

ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە وتاردانێکدا بە بۆنەی شەهادەتی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس وێڕای سەرەخۆشی کردن بەم بۆنەوە جەختی کرد کەهێچکات لە یارمەتی دانی گەلی فەلەستین دەس هەڵناگرین

"عەبدولمەلیک حوسی" ڕێبەری ئەنسارۆڵڵای یەمەن دوێنێشەو لە وتاردانەکەی دا بەبۆنەی شەهادەتی یەحیا سنواروتی: بەوپەڕی خەم وماتەمەوە هەواڵی شەهیدکرانی یەحیا سنوارسەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماسمان بیست ،ئەوکەلەڕێگای خوداولە مەیدانی شەڕوقارەمانی وشەرافەت دا شەهید کرا. ناوبراو وتی: شەهادەتی بەڕێز سنوارلەبنەماڵەی بەڕێزی وبرایانی خەباتکار لە حەماس وگوردانەکانی قسام وهەموو خەباتکارە فەلەستینیەکان وگەلی فەلەستین وئۆمەتی ئیسلامی سەرەخۆشی دەکەین . حوسی وتیشی: درێژەی فیداکاریەکانی گەلی زۆڵملێکراوی فەلەستین وخەباتکارە عەزیزەکانی هیچکات بە فیڕو ناچێت وخوا یارویاوەری بەندە زۆڵملێکراوەکانە. ڕێبەری ئەنسارۆڵڵای یەمەن جەختی کرد کە هیچکات دەس هەڵناگرین لە یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی فەلەستین وبەبرادەرەکانمان لەفەلەستین دەڵێن کە ئێوە تەنیا نین وئێمە هەتا سەرکەوتنتان لەگەڵتانین کەوایە دۆژمنی زایۆنی وای بیرکردوەتەوە کە شەهیدکردنی سنواردەبێتە هۆی ڕۆخان وتێکچوونی بەرەی گەورەی جەهادلە غەززە وتێکشکانی ورەی خەباتکارەکانی وئەوان توشی سەرلەشێوان ووەهم دەکات. حوسی ئاماژەی دایە ئەوەکە حەماس یەکدەنگن هەرلەوڕۆژەی کە ڕێبەرەکانیان شەهیدکراون بەڵام هیچکات ئەم شەهادەتانە کارتێکەری نەبووە لەسەریان وئاڵای جەهادی نەهێنایە خوارومەیدانیان بەجێ نەهێشت وسەریان دانەنواند . لەکۆتایشدا وتی: ئێمە لەیەمەن درێژە ئەدەین بە  بەرەی یارمەتی گەیاندنی غەززەو درێژە ئەدەین بە هەڵمەتی سەربازی جەهادی خۆمان .  

 

سەرپەیڤ