هێرشی درۆنی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر گەمیەک لە دەریای عەرەب
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هێرشی درۆنی بۆ سەر گەمیەک لە دەریای عەرەب هەواڵی دا
سەرتیپ " یەحیا سەریع" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە، گەمیی" مگالوپۆلیس" ی " لەدەریای عەرەب داوەتە بەر هێرشی درۆنی .وتیشی: پەلاماربۆ سەر ئەم گەمیە لەبەر بنپێکردنی یاساوڕێسای قەدەغەی هاتووچوو بۆ بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکرا ولە لایەن کۆمانیا خاوەنەکەیەوە ئەنجام بوو. سەریع وتی: شەهیدکرانی یەحیا سنوار سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین " حەماس" ئیرادە وپیداگری خۆڕاگری وهەموو بیرمەندان وئازادەکانی جیهان لە سەر بەردەوامکرانی ڕێگای ئازادی وسەرکەوتن دووهێندە دەکاتەوە. ناوبراو جەختی کردکەهێزە چەکدارەکانی یەمەن درێژەئەدەن بە هێرشە درۆنی ومووشەکیەکانیان بۆسەر دۆژمنی زایۆنی. سوپای یەمەن لەماوەی مانگەکانی ڕابردوو ودوابەدوای دەستپێکرانی هەڵمەتی " باهۆزی ئەقسا" لەغەززە، لە داکۆکی کردن لە خۆڕاگری گەلی فەلەستین چەند گەمیی سەربە ڕژێمی داگیرکەری قودس یاگەمیەکانی نێردراو بۆ سەرزەویە داگیرکراوەکان لە دەریای سوور وتەنگەی بابۆلمەندەبی داوەتە بەر دەسڕێژ. هێزەکانی سوپای یەمەن ئەرکمەندبوونە هەتا کاتێک کە ڕژێمی زایۆنی هێرشەکانی خۆی بۆ سەر کەرتی غەززە ولوبنان ڕانەگرێت، پەلامارەکانی بۆسەرگەمیەکانی ئەم ڕژێمە یاگەمیە نێردراوەکان بۆ سەرزەویە داگیرکراوەکان لەدەریای سوور بەردەوام دەکەن .