جەنایەتی تازەی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەیت لاهیا لە باکووری غەززە
ڕژێمی زایۆنیستی لەدرێژەی جەنایەتەکانی لە فەلەستین، باکووری کەرتی غەززەی دایە بەرپەلاماری ئاسمانی کە بەهۆیەوە تاکۆئێستاکە ٧٣ کەس شەهید بوونە
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئەلعالەم، لەم پەلامارەشێتانەیە ماڵی فەلەستینیەکان لە بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە لەلایەن سوپای داگیرکەری زایۆنیستیەوە بۆمباران کرا.
دوابەدوای بۆمبارانی چەند بینا لە شاری بەیت لاهیا لە پارێزگەی باکووری غەززە بەپێی ئاماری ڕەسمی هەتا ئێستاکە ٧٣ کەسی ناسەربازی کە زۆربەیان ژن ومنداڵن ، شەهید بوونە ودەیان کەسیش بێسەروشوێن ودەیان کەسی تریش برینداربوونە .نوسینگەی زانیاری گەیاندنی حکۆمی لە غەززە لە بەیاننامەیەکدا وتی کە بیناگەلێک کە پەلاماریان کراوەتە سەر، پڕ بووە لە خەڵک/. پارێزگەی باکووری غەززە کە فرەترلە چوارسەدهەزارکەسی تیدایە بە تایبەت ئۆردوگای جبالیا وشاری بەیت لاهیا ، لە شازدە ڕۆژ لەمەوپیش هەتا ئێستاکە لەژێر گەمارۆی سوپای داگیر کەری زایۆنیست دایە. ڕژێمی زایۆنی لەشکەری ١٦٢وتیپی تایبەتی " گفعاتی " بۆ سەرکوت کردنی خەباتکارانی خۆڕاگری بۆ ئەم پارێزگەیە ناردووە، هەرچەند ئەمە یەکەمین جارنیە کە سوپای زایۆنی لەم ناوچەیەدا دەس ئەداتە ئۆپراسیۆن، بەجۆرێک کە دوای هەرئۆپراسیۆن خەباتکارانی فەلەستینی جارێکی تر کۆنترۆڵی ناوچە ئەگرنە دەس .