٧٨شەهید و١٠٠ بریندارلە جەنایەتی تازەی زایۆنیستەکان لە پەلاماربۆ سەر بەیت لاهیا
سوپای تیرۆری زایۆنیستی لە درێژەی پەلامارەکانی لەباکووری کەرتی غەززە، چەندبینای لەشاری بەیت لاهیا بۆمباران کرد کە ئەم جەنایەتە هەتا ئێستاکە ٧٣شەهیدی لێکەوتووەتەوە
دوابەدوای بۆمبارانی چەند بینا لە شاری بەیت لاهیا ولەدراوسێیەتی مزگەوتی ئەقسا لەپارێزگەی باکووری غەززە بەپێی ئامار وڕێژەی فەرمی هەتا ئێستاکە ٧٣ کەسی ناسەربازی کە زۆربەیان ژن ومنداڵن، شەهید بوونە ، دەیان کەس هەروەها بێسەروشوێنن ودەیان کەسی تریش برینداربوونە. نوسینگەی زانیاری گەیاندنی حکۆمی لە غەززە لە بەیاننامەیەکدا وتی کە ئەوبینایانەی کە کەوتوونەتەبەر هێرش ، پڕبوون لە خەڵک. پارێزگەی باکووری غەززە بە فرەتر لە چوارسەد هەزارکەس حەشیمەت بە تایبەت ئۆردوگای جبالیا وشاری بەیت لاهیا لەشازدە ڕۆژ لەمەوبەرهەتائێستاکە کەوتووەتە ژێر گەمارۆی ئەرتەشی ترۆریستی ئیسرائیل. ڕژێمی زایۆنیستی لەشکەری ١٦٢ وتیپی تایبەتی" گەفعاتی" بۆ سەرکوت کردنی خەباتکارانی خۆڕاگری ناردووە بۆ ئەم پارێزگایە، هەرچەند ئەمەیەکەمین جارنیە کە سوپای ترۆرلەم ناوچەیە دەس ئەدات پەلامارکردن، بەجۆرێک کە دوای هەر پەلامارخەباتکارانی فەلەستینی جارێکی تر کۆنترۆڵی ناوچە ئەگرنە دەس. لەم نێوانە دا" مەحمود بەسل" وتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتنی غەززەیش وتی کە سەربازانی سوپای ترۆر هەرگیاندارێک لە جبالیا ئەدەنەبەردەسڕێژ. ناوبراو وتی کە تەنانەت تەقەیش ئەکەن بەرەوهێزە فریاکەوەکان ، هیچکەس زاتی چوونە دەر لە بیناکانی نیە، ئاو وزۆراک ودەرمان ئیتر دەس ناکەوێت وهەرکەس بێهەوێ بۆ بڕیک خۆراک لەماڵ بڕواتە دەر، دەکۆژرێت. بەقسەی مەحمود بەسل ، سوپای ترۆری زایۆنی ئۆردوگای جبالیای بەناوچەی سەربازی ڕاگەیاندووە. خەلیل ئەلحیەیش لە ڕێبەرانی پلە بەرزی بزوتنەوەی حەماس ڕۆژی شەممە لە پرێس کۆنفانسێکدا وتی کە فەرماندەکانی سوپای ترۆر بەنیازن بە تەشەناپیدانی هەرچی زیاتری جەنایەت لە باکووری غەززە ، دانیشتوانی ئەم ناوچە ناچاربکەن بە هەڵاتن بۆ ناوچە باشووریەکان . ناوبراو جەختی کرد : ئەوشتەی کە لەباکووری غەززە لە بەیت لاهیا دەقەومێ ، وەرزێکی نوێ لە نازیسمە.ئەلحیە لەهەموو وڵاتان داوای کرد هەتا بەرپرسایەتی مێژوویی خۆیان لە هەمبەر ئەوجەنایەتانەی کە ڕژێمی داگیرکەر لە کەرتی غەززە ئەنجامی ئەدات بگرێتە ئەستۆ. سامی ئەبوزەهری، لەڕێبەرانی بزوتنەوەی حەماسیش لە پرێس کۆنفرانسێکدا کەڕۆژی شەممە ئەنجام بوو ڕایگەیاند کە هیچ یارمەتێک لەدوو حەوتە لەمەوپیش هەتا ئێستاکە نەگەیشتووە بە پاڕێزگەی باکووری کەرتی غەززە. ناوبراو وتی کە ڕژێمی داگیرکەر بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ وڕاپۆرتە هەڵە ونادروستەکان هەوڵ ئەدات هەتا سەرپوش دانیتە سەر ئەم پرس ومەسەلانە.